riklam

به‌وێنه‌ .. سێ ساڵه‌ هاوڕێكه‌ی له‌كۆڵ ده‌گرێت

هەمەرەنگ 02:39 AM - 2015-05-22
خۆشه‌ویستی بۆ هاوڕێكه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كیه‌

خۆشه‌ویستی بۆ هاوڕێكه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كیه‌

زیت شووی ته‌مه‌ن 18 ساڵان،  خوێندكارێكی خه‌ڵكی وڵاتی چینه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ هاوڕێیه‌كی كه‌ خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت له‌گۆڵگرتووه‌و هه‌موو رۆژێك ده‌یباته‌ ده‌وامی خوێندنگاو دواتر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان.

كیم هۆكاری ئه‌و كاره‌ی بۆ خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به‌( زانگ چی )  هاوڕێی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ پێشتر كاتێك قاچه‌كانی توانای رێكردنیان هه‌بووه‌،  هاوڕێیه‌كی زۆر چاك بووه‌ بۆی و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌بوو. 

ئه‌وه‌شی باسكردوه‌: هه‌ربۆیه‌ بۆ راگرتن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌تیه‌، له‌دوای كه‌م ئه‌ندام بوونی هاوڕێكه‌ی ده‌رئه‌نجامی روداوێكی هاتووچۆ بڕیاریداوه‌، هه‌موو رۆژێك بیباته‌ خوێندنگاو دواتر پیاسه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان .

ئه‌و رووداوه‌ و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كیم به‌ته‌واوی بووه‌ته‌ هۆی دڵخۆشی خوێندكارانی خوێندنگاكه‌یان و ته‌واوی كه‌سوكاری هه‌ردووكیان.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، زایاتر له‌ 240 هه‌زار خوێندكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ وڵاتی چین درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن.

 

PUKmedia و / سامان عه‌لی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket