هه‌ڵه‌بجه.. چله‌ی شه‌هیدان هه‌ورامان كه‌ریم و ئامانج عه‌زیز به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ی.ن.ک 08:03 PM - 2015-05-21.
ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-5-2015 به ئاماده‌بوونی مسته‌فا چاوڕه‌ش لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌و ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9ی شاره‌زورو ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سوكارو لیوای 3ی پۆلیسی ئاماده‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدان هه‌ورامان كه‌ریم و ئامانج عه‌زیز له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ریوڕه‌سمه‌دا كه به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و داگیرساندنی چل مۆم وه‌ك هێمایه‌ك بۆ تێپه‌ڕبوونی چل رۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونیاندا ده‌ستیپێكرد، وتاری مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9ی شاره‌زور خوێنرانه‌وه كه تیایدا رۆڵی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو هه‌ورامان له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد دا به‌رز نرخێنرا.
مسته‌قا چاوڕه‌ش لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: كاتێك دێیته هه‌ڵه‌بجه قسه له‌سه‌ر شه‌هید ده‌كه‌یت، قورسه بتوانیت هیچ دێڕو وشه‌یه‌ك بۆ گه‌وره‌یی شه‌هید بڵێیت، چونكه هه‌ر ئاماده‌بووانی ئه‌م هۆڵه تا (5) هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ربه‌رز، ماڵ و كه‌سێك نییه شه‌هیدی له‌پێناو كورد‌و كوردستاندا نه‌به‌خشیبێت، كه شه‌هید هه‌ورامان و شه‌هید ئامانج دوو له‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه‌ی كاروانی شه‌هیدانی كوردستانن.
وتیشی: ده‌بێت هه‌موومان به‌ڵێن بده‌ین یه‌كڕیز بین، به‌وه‌ش خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆناچێت و ئامانجه‌كانمان به‌دیده‌هێنین، ئه‌گه‌رنا هیچكات ناتوانین روبه‌ڕووی دوژمنان بوه‌ستینه‌وه.
له كۆتای وته‌كه‌شیدا رایگه‌یاند: گه‌ر دلێریی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه نه‌بوایه، ئه‌وا وه‌ك سوپا له‌رزۆك ترساوه‌كه‌ی عیراق ئێمه‌ش پاشه‌كشێمان ده‌كرد، گه‌رچی به‌رگریشمان كردووه، به‌ڵام هیچكات وه‌ك پێویست له عیراق هاوكاریمان نه‌كراوه، به‌ڵام به‌خوێنی ئه‌م رۆڵانه ئه‌مڕو جیهان باس له ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ش له‌بری هه‌موو جیهان جه‌نگی تیرۆر ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9ی شاره‌زور به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9ی شاره‌زوره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خوشی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید كرد‌و رایگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنمان له‌پێناو ئه‌مڕۆدا رشتووه‌و به‌رده‌وامیشین، هه‌موو گه‌لی كورد ده‌زانێت ئه‌مڕۆ هێزێكی پارێزه‌ری وڵاتین كه ده‌یان فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی ئازامان شه‌هیدبووه.
وتیشی: مایه‌ی شه‌رمه بۆ به‌شێك له میدیاكان كه له چله‌ی شه‌هیده‌كاندا ئاماده نابن، له‌كاتێكدا ئه‌و شه‌هیدانه شه‌هیدی گه‌ل و وڵاتن و گرنگیان پێناده‌ن.
دواتر وتاری لیوای 3ی پۆلیسی ئاماده‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و چه‌ند پارچه شعریك خوێنرانه‌وه‌و له وتاری بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدیشدا سورووبنیان له‌سه‌ر رێبازه‌كانیان دووپاتكرده‌وه.
له كۆتاییشدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی فراكسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌شی شه‌هیدانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی9ی شاره‌زورو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌خشرایه خانه‌واده‌ی هه‌ردوو شه‌هید.
شه‌هید هه‌ورامان كه‌ریم له ساڵی 1982 له هه‌ڵه‌بجه چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه‌و له ساڵی 2002 په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) كردووه‌و له ساڵی 2003 وه‌ك كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور دامه‌زراوه‌و له ساڵی 2007 گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری و فریاكه‌وتنی شاره‌زور، له به‌رواری 12-4-2015 له ته‌ل وه‌رد به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدكراو بویه دووه‌م شه‌هید بنه‌ماڵه‌كه‌ی و له‌دوای خۆشی دوو نه‌وه‌ی چاوگه‌شی به ناوه‌كانی ئه‌نه‌س و له‌رێ پێشكه‌ش به كوردستان كرد.
شه‌هید ئامانج عه‌زیز له ساڵی 1991 له جوانڕۆ له‌دایكبووه‌و ساڵی 2008 په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) كردووه‌و ساڵی 2009 له فه‌وجی 5ی لیوای سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بوه‌ته پێشمه‌رگه‌و ساڵی 2011 گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری و فریاكه‌وتنی شاره‌زور، له‌به‌رواری 12-4-205 له ته‌ل وه‌رد به‌ده‌ستی تیرۆرستان شه‌هیدبوو كه سێیه‌م شه‌هیدی خێزانه‌كه‌یه‌تی و چواره‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، له‌دوای خۆشی نه‌وه‌یه‌كی چاوگه‌شی به‌ناوی ئارمان پێشكه‌ش به كوردستان كرد.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17