riklam

پێشانگایه‌ك به‌دروشمی پێشمه‌رگه‌ ره‌مزی ئازایه‌تی و به‌رخودانه‌

تەکنەلۆجیا 05:31 PM - 2015-05-21
.

.

له‌ژێر دروشمی (پێشمه‌رگه‌ ره‌مزی ئازایه‌تی و به‌رخودانه‌)، په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان پێشانگایه‌كی زانستی كرده‌وه‌ بۆ خوێندكارانی به‌شی ئه‌لیكترۆنی.

د.خالید مه‌حمود یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خوێندكارانی به‌شی ئه‌لیكترۆنی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان پێشانگایه‌كیان كرده‌وه‌ بۆ نمایشكردنی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیاندابوو، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ نه‌وه‌كانی كوردستان ده‌توانن خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌ن.

وتیشی: دوژمنانی كورد دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری ئێمه‌ ده‌پارێزن و خوێندكارانیش باشترین ته‌كنیكی سه‌رده‌میان نمایشكردووه‌و سوودیان له‌ وانه‌كانیان بینیوه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی دروشمه‌كه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ هه‌مووان پێشمه‌رگه‌ ئاسا خزمه‌تده‌كه‌ین له‌ كوردستان و پارێزگاری له‌ خاك و ئاڵاكه‌مان ده‌كه‌ین.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

5230142152015_gy.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket