لێكۆلینه‌وه له 5 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی پایته‌ختی گه‌شتیاری ده‌كرێت
ئابوری 12:09 PM - 2015-05-21له‌خه‌رجكردنی پاره‌كه‌دا گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه
به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و 5 ملیۆن دۆلاره‌ی كه بۆ شاری هه‌ولێر له‌كاتی بوونی به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری ته‌رخانكرابوو به‌رده‌وامه و رۆژی 20/5/2015، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی و راوێژكاری لیژنه‌كه، له‌هۆڵی لیژنه له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری و ده‌ستپاكی و سكاڵای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو له‌هه‌ماهه‌نگی و ئالوگۆڕكردنی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه‌دا، به مه‌به‌ستی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌نه ده‌ستی هه‌ردوو لیژنه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنیان.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و 5 ملیۆن دۆلاره كرا كه بۆ شاری هه‌ولێر له‌كاتی بوونی به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری خه‌رجكرابوو، له‌وباره‌یه‌وه عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند: ئه‌و راپۆرته‌ی كه له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریی دارایی هاتووه خستمانه ده‌ست لیژنه‌ی چاودێری و ده‌ستپاكی و سكاڵای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به‌وانیشه‌وه هه‌یه‌ء داوامانكرد كه به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و وه‌ڵامێكی پێویستمان بده‌نه‌وه تاوه‌كو بزانین ئه‌و پاره‌یه چۆن خه‌رج كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نین بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌یان بڕواهێنه‌ر نه‌بوو ئه‌و كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بانگهێشتی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌پێی راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی له‌خه‌رجكردنی پاره‌كه‌دا گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه، به‌ڵام پێویستیی به‌به‌دواداچونی زیاتر هه‌یه تاوه‌كو كه‌یسه‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18