riklam

گروپی موزیكی پایز به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی موزیكی گه‌لان ده‌كات

ئەدەب وهونەر 01:59 PM - 2015-05-20
ئه‌و كاره‌ جۆرێكه‌ له‌به‌رخودان

ئه‌و كاره‌ جۆرێكه‌ له‌به‌رخودان

گروپی موزیكی پایز به‌شدار ده‌بێت له‌ 21 مین فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌َتی موزیكی گه‌لان كه‌ له‌ وڵاتی مه‌ غریب و شاری فاس ساز ده‌كرێت.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فاس كه‌له‌ وڵاتی مه‌ غریب به‌ڕێوه‌ده‌چێت یه‌كێكه‌ له‌فێستیڤاڵه‌ زیندوه‌كان كه‌ 21 ساڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ساڵانه‌ سازده‌كرێت و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ میوانداری گروپه‌ میوزیكیه‌كان ده‌كرێت .

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری گروپێكی كوردی بۆ مه‌غریب نه‌ژاد به‌رزنجی به‌ڕێوبه‌ری گروپی میوزیكی پایز بۆ PUKmedia دواو وتی: به‌خوشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مساڵ گروپه‌كه‌مان وه‌ك میوانێكی تایبه‌تی فێستیڤاڵ بانگهیشت كراوه‌, به‌ئاماده‌بونی مه‌لیكی وڵاتی مه‌راكش و هونه‌رمه‌ندانی به‌ناو بانگی جیهانی چه‌ند كونسێرتێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

گروپی موزیكی پاییز پشت ده‌به‌ستێت به‌میوزیك و میلۆدیه‌ ره‌سه‌نه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.

راشیگه‌یاند: پێشكه‌شكردنی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی له‌و جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌دا نیشانه‌ی هونه‌رو كلتوری كوردییه‌ وه‌ك میله‌تێكی زیندوی دنیا، به‌بڕوای ئێمه‌ جۆرێكه‌ له‌به‌رخودان و شه‌ڕكردنه‌ له‌پێناو زیاتر ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌كه‌مان بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ به‌شداری كورد هه‌بێت له‌م جوره‌ فێستیڤاڵانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌گرنگیه‌وه‌ ته‌ماشا بكرێت.

گروپی موزیكی پاییز له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاركردنیدا به‌شداری چه‌ندین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی كردوه‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌، كاری داهاتوشمان به‌شداریكردنه‌ له‌هه‌فته‌ی كلتوری كوردی-كرواتی له‌ وڵاتی كرواتیا له‌شاری زاگریب و سیرنا و چه‌ندین كۆنسێرت له‌شاره‌ جیاجیاكانی وڵاتی ئێران، له‌فێستیڤاڵی گه‌لان بۆ موزیكی رۆحی له‌ وڵاتی كازاخستان .


PUKmedia ئاری مسته‌فا  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket