riklam

ڤیدیۆ.. سپۆتێك بۆ پێشمه‌رگه‌

ئەدەب وهونەر 07:58 PM - 2015-05-19
.

.

بۆكس كۆمپانیا سپۆتێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی (پێشمه‌رگه‌) به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ به‌ختیار فه‌تاح هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كورد كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌.

به‌ختیار فه‌تاح هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار سه‌باره‌ت به‌م سپۆته‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مكاره‌ بۆ سه‌لامه‌تی و پارێزگاریكردنی زیاتر له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دروستكراوه‌. به‌و واتایه‌ی به‌رچاوڕوونییه‌كه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان بپارێزن.

راشیگه‌یاندووه‌: جێی شانازییه‌ كه‌ سه‌رجه‌می ستافی به‌رهه‌مه‌كه‌ ناوخۆییه‌و پشت به‌ كادرانی ناوخۆی كوردستان به‌ستراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش، وتویه‌تی: ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م سپۆته‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ بریتین له‌:

پرۆدێكشن: بۆكس كۆمپانیا
ده‌رهێنه‌ر: به‌ختیار فه‌تاح
به‌رهه‌مهێنه‌ر: ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سادق
دۆپ و وێنه‌گرتن: سامان جه‌لال
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری: عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئامانج ئیبراهیم
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: هه‌وراز محه‌مه‌د
یارده‌ده‌ری به‌رهه‌م: ره‌نج په‌ری
گرافیك: ئاودێر عومه‌ر
ماكیاژ: میران فه‌ره‌ج
موزیك و كارلێكه‌ره‌ ده‌نگییه‌كان: هه‌ڵكه‌وت مه‌جید
نواندن: كاشێو عه‌زیز، تینا ئاوات
مۆنتاژ: بڵند حه‌مه‌ سه‌عید.

راشیگه‌یاندووه‌: سوپاسی زۆری پێشمه‌رگه‌كانی هێزی 70ی سلێمانی و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆو شاره‌وانی سلێمانی و لیوای 1ی پاراستنی سلێمانی ده‌كه‌م كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مكاره‌دا هاوكارییان كردین.

PUKmedia - له‌ سایتی خاك وه‌رگیراوه‌

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket