riklam

به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش كۆده‌كرێته‌وه‌‌

جینۆساید‌‌ 03:06 PM - 2015-05-19
رێگه‌ بگیرێت له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌

رێگه‌ بگیرێت له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی له‌لێپرسراوی یه‌كه‌می كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری (CIJA) كرد

پێش نیوه‌رۆی رۆژی 19/5/2015 وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیكرد له‌ (والیم والی) لێپرسراوی یه‌كه‌م كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری (CIJA) وه‌فدێكی هاورێی كه‌ تایبه‌تمه‌ندن له‌بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دادپه‌روه‌ری.

له‌و دیداره‌دا باس له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌سته‌ كرا كه‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ناوبراو ئیمزا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌و به‌ دیكۆمێنت كردنی به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كانی تاقمی تێرۆرستی داعش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌و تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، تاكو به‌شێوه‌یه‌كی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی سودی لێوه‌ربگیرێت له‌دۆسێی دادگاییكردن و به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوساید.

 وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه‌ له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌وه‌فدی میوانی راگه‌یاند كه‌ له‌رێگای سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت له‌دهۆك تاكو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ له‌كوردستان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی تیرۆرستی داعش كۆكراوه‌ته‌وه‌ ده‌كرێ هاریكار بێت بۆ كاره‌كانیان و ئاماده‌ی وه‌زاره‌تی بۆ دابینكردنی شوێنی كارو دیاریكردنی ئه‌و ستافه‌ی كه‌ ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن تاكو راهێنانیان پێبكه‌ن،

ئامانجی ناساندن و به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و تاوانانه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانده‌وه‌ كه‌ رێگه‌بگرێت له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوان، داوای لێكردن سود له‌توانا ناوخوێكانی هه‌رێم وه‌رگرن و راهێنانیان پێبكه‌ن تاكو توانای ناوخۆی بنیات بندرێت له‌بواری یاسایی تاوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له‌ كاره‌كانیان خسته‌ڕوو، وه‌فدی میوان استراتیجی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یانیان روونكرده‌وه‌ ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌و توانایه‌ی هه‌یانه‌ ستافێكی به‌توانا له‌هه‌رێمی كوردستان پێده‌كه‌ێنن و له‌سه‌ر ئه‌وه‌  رایان دێنن كه‌ جۆن كار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی جینوساید بكه‌ن به‌پێوه‌ری ستانداردی جیهانی ، بوونی دادگایه‌كی محلی تایبه‌تمه‌ند هاوشێوه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق بۆ ئه‌و تاوانانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیان به‌پێویست زانی، رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن بۆ به‌نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی تاوانه‌كانی تاقمی تیرۆرستی داعش.

 شایانی باسه‌ كۆمیته‌ی ناوبرا و له‌ماوه‌ی داهاتوو به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان كراوه‌ ئوفیسێكیان ده‌بێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی جینۆسایدو راهێنانی توانای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان هاوكاریان ده‌بێت.

 

PUKmedia فواد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket