د.یوسف: خوێندكاران خۆیان ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌ی كار
تەکنەلۆجیا 06:55 PM - 2015-05-18.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانه‌ی سیمینارێكدا كه له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه بۆی رێكخرابوو، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پلان و ستراتیژییه‌تی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دیدو ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت به‌هێزكردنی خاڵه باشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه لاوازه‌كان و به‌رزكردنه‌وه ئاست و به‌رهه‌می خوێندنی باڵا‌و به‌رهه‌می مه‌عریفیه، وتیشی "هه‌نگاومان بۆ چوونه ناو پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا ناوه، كه له‌وڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنین".
له سیمیناره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 18/5/2015 له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به ناویشانی "پلان و تێڕوانینی نوێ بۆ ریفۆرمی خوێندنی باڵا" سازكرابوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆ‌و كه‌سانی ئه‌كادیمی ئاماده‌یبوون، له سه‌ره‌تادا د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك به وه‌كاله‌ت، دوای به‌خێرهاتنی وه‌زیرو میوانان، ئاماژه‌ی به گرنگی سازدانی سیمناری له‌وجۆره كرد‌و وتی: رێكسختنی ئه‌وجۆره سیمینارانه هاریكار ده‌بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌نێوان پلانی وه‌زاره‌ت و جێبه‌جێكاران هه‌یه.
مامۆستا داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانه
پاشان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌وردی باسی له جێبه‌جێكردنی ریفۆرمی كوالیتی له‌ڕێگه‌ی سیستمی ریزبه‌ندی زانكۆكان و پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا كرد‌و وتی: قسه‌كردن له‌سه‌ر خوێندنی باڵا، قسه‌كردنه له‌سه‌ر مامۆستا، چونكه داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانه‌و له‌شكرێكی گه‌وره‌ی مه‌عریفه‌ن، بۆیه ده‌بێت گرنگی به ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی مامۆستا بدرێت و زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ بڕه‌خسێنرێت، ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌و دیدی سه‌ره‌كیمانه.
زانكۆكان له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه گۆڕانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه
وه‌زیری خوێندنی باڵا دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مێژووی خوێندنی باڵای له هه‌رێمی كوردستان باسكرد، پێشكه‌وتنه‌كانیشی به ئامار خسته‌ڕوو و وتی: له ساڵی (1991) ته‌نیا یه‌ك زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردی دروستبوو، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئابڵوقانه‌ی سه‌ر هه‌رێم، ئێستا خاوه‌نی (14) زانكۆی حكومی و (15) زانكۆی تایبه‌تین، كه (579) به‌شیان له‌خۆگرتووه، ژماره‌ی خوێندكارانیش ده‌گاته (10،6000) و نزیكه‌ی (7258) مامۆستا له زانكۆ حكومییه‌كان هه‌ن. ژماره‌ی مامۆستایان به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندكاران ڕێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌و له چوارچێوه‌ی ستانداردی جیهانییه.
خه‌یاڵدانی مه‌عریفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مخزون المعرفه القومیه)
له به‌شێكی تری خستنه‌ڕووی ستراتیژییه‌تی خوێندنی باڵا، د.یوسف گۆران له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه ئاستی زانكۆكانی كوردستانی له‌ڕووی توێژینه‌وه‌و كواڵیتییه‌وه به‌پێی پێوه‌رو ریزبه‌ندی جیهانی خسته‌ڕوو كه له‌هه‌ندێك بواردا دڵخۆشكه‌ر نین، له‌وباره‌یه‌وه وتی: به‌داخه‌وه پێگه‌ی زانكۆكان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی زانكۆكان له‌ئاست مێژوو و قوربانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و توانایه نییه كه خراوه‌ته به‌رده‌ست زانكۆكان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه باشترینه‌كه‌یان به‌پێی ریزبه‌ندی (webometrics) له (4) هه‌زاره‌كاندایه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی زانكۆ، به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ییه، له‌هه‌موو دونیا چه‌مكی خه‌یاڵدانی مه‌عریفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت، چونكه به‌هێزی و بێهێزی میللـه‌تی پێ پێوانه ده‌كرێت و له‌ئاستی ئه‌منی قه‌ومیدایه، بۆیه له دیدو تێڕوانینی نوێی ئێمه خه‌یاڵدانی مه‌عریفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمانه.
زانكۆكان له‌ڕووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر لاوازن
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سمیناره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی ستراتیژیه‌تی نوێی خوێندنی باڵا كرد‌و وتی: دروستكردنی چه‌ند ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا له ستراتیژی نوێی وه‌زاره‌ت بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ توێژینه‌وه كرد‌و وتی: له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت بڕیاری پێكهینانی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌مان داوه، د.یوسف گۆران وتی: ئه‌ركی ئه‌م ئه‌نجومه‌نی داڕشتنی سیاسه‌تی توێژینه‌وه‌یه به‌پێی پێویستی كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له توێژه‌ران و ئه‌كادیمییه‌كان كرد ئه‌وانه‌ی كه ئاماده‌ییان تێدایه بێن و به‌شداری له‌و ئه‌نجومه‌نه بكه‌ن.
راشیگه‌یاند: ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له زانكۆكانی كوردستان له‌ئاستی پێویستی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا نییه، چونكه به‌پێی داتابه‌یس و تۆماری (ISI) له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003-2012 له‌هه‌موو عیراق (2954) توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام به به‌راورد به میسر كه ئه‌ویش وڵاتێكی عه‌ره‌بییه له‌هه‌مان ماوه‌دا توانیویانه (5566) هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجامبده‌ن. له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ده‌بینین له توركیا (235) هه‌زار توێژینه‌وه‌و له ئێران (156) هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه.
راشیگه‌یاند: له وڵاتێكی وه‌ك ئیسرائیل كه ژماره‌ی دانیشتوانیان نزیكه له هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یدا (153) هه‌زار توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر لاوازن، به‌جۆرێك له‌ساڵی (2014) دا به‌هه‌موو زانكۆكان كه زیاتر له (7) هه‌زار مامۆستا وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه توانیویانه (1378) هه‌زارو (378) توێژینه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، واته به (5,2) مامۆستا یه‌ك توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌گه‌ر به‌راوردی ساڵیشی بۆ بكه‌ین هه‌ر مامۆستایه‌ك به پێنج ساڵ جارێك ده‌توانێت توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، كه ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌و ده‌بێت هه‌وڵی چاككردنی بده‌ین. جگه‌له‌وه‌ش جۆری توێژینه‌وه‌كان و پێگه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی توێژینه‌وه‌كانی جیهان و خوێندنه‌وه‌یان قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت. وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه له‌پاڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه له دیوانی وه‌زاره‌ت، له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانیش ناوه‌ندی توێژینه‌وه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری راگه‌یاندنی رێزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان ده‌كات
له‌به‌شێكی تری سیمیناره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران نه‌خشه‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رانكی زانكۆكانی كوردستان له‌ئاستی جیهانیدا پێوسته سیستمی رانكینی نیشتمانی بۆ زانكۆكان په‌یڕه‌وبكرێت، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ئێستادا كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات تا پێشبڕكێیه‌ك بكه‌وێته نێوان زانكۆكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان، هه‌روه‌ك پێداچونه‌وه به كوالێتی زانكۆكان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین، له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵیش ریزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین.
وتیشی: گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌وه‌دایه كه ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا كێبڕكێیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكان دروستده‌بێت، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه زانكۆكان ئاشناده‌بن به پێوه‌ره نوێیه‌كانی ئاستی زانكۆكان، كه به‌هۆیانه‌وه رانكی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نه‌خشه‌ی زانكۆكانی جیهان به‌رزده‌بێته‌وه.
د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: مایه‌ی خۆشحاڵییه كه بۆردی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ریزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان دوپاتكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی تر به زانكۆكانی كوردستان، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره جیاكان.
ده‌ستكه‌وتی گرنگ بۆ زانكۆكان به‌دیده‌هێنین
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌شتێكی تری به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی زانكۆكان و وتی: كواڵیتی ئه‌شورانسی زانكۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و لیژنه‌یه‌كی نوێمان پێكهێناوه، ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه داڕشتنی كۆمه‌ڵێك رێنمایی گشتییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌كان سه‌رپشك بكرێن له‌ڕێگه‌ی وۆركشۆپه‌وه پڕۆگرامه‌كانی خوێندن نوێبكه‌نه‌وه، نه‌ك وه‌ك جاران به‌شێوه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی (مركزی) له‌ڕێگه‌ی كۆنفرانسه‌وه بابه‌ته‌كان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن پێداوچونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرا، بۆیه ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی تر بۆئه‌وه‌ی باشتر زانكۆكان به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
ئه‌نجومه‌نی داهێنه‌ران دروستده‌كه‌ین
د.یوسف گۆران راشیگه‌یاند: بۆ هاندانی داهێنه‌ران سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكین، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌توانین په‌ره به توێژینه‌وه‌كان بده‌ین و زه‌مینه‌ی له‌باریش بۆ كه‌سانی داهێنه‌ر بڕه‌خسێنین.
قه‌رزی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ینه‌وه
له‌باره‌ی دڵنیایی جۆرییه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای چوار ساڵ له‌م پڕۆسه‌یه ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌ندێك كه‌موكوڕی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بكرێت. وتیشی: ئه‌و داتایانه‌ی كه له زانكۆكان بۆمان دێت، به‌مه‌به‌ستی پێشخستن و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كان بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه به‌رپرسیارین له ئاست و به‌رهه‌می خوێندكار‌و وه‌ك قه‌رزێك سه‌یری ده‌كه‌ین، به‌رامبه‌ر دایك و باوك، حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا، ئێمه ئه‌و قه‌رزه ده‌ده‌ینه‌وه.
تا كۆتایی (2017) ده‌چینه پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیایه‌وه
د.یوسف گۆران به‌وردی باسی له پڕۆسه‌ی بۆڵونیا كرد كه سیستمێكی نیمچه نێوده‌وڵه‌تییه‌و چه‌ندین وڵاتی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش چوونه‌ته ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه، وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت بچینه ناو پڕۆسه‌كه‌و ده‌ستمان پێكردووه، بۆیه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه خاڵ پۆزه‌تیڤی زۆری تێدایه، له‌وانه كێشه‌ی دانپێدانان به بڕوانامه‌ی زانكۆكانی هه‌رێم له وڵاتان كۆتایی پێدێت و له‌هه‌موو شوێنێك بڕوانامه‌كان بڕوای پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندكار له‌هه‌ر قۆناغێكی زانكۆیی بێت له زانكۆكانی هه‌رێم، ده‌توانێت بچێته هه‌مان قۆناغ له زانكۆكانی تری جیهان، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردن و په‌یوه‌ستكردنی خوێندكار به‌بازاڕی كاره‌وه، به‌وهۆیه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خوێندكار دوای ده‌رچوونی له زانكۆ، له كار بگه‌ڕێت، ئێمه وا ئاماده‌ی ده‌كه‌ین كه خۆی ببێته سه‌رچاوه‌ی كار، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌هۆی بۆڵۆنیا پرۆسیسه‌وه، گروپكاری له‌نێوان زانكۆكان و ئه‌كادیمییه‌كان له‌ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دروستده‌بێت و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه كه تا كۆتایی ساڵی (2017) بچینه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه.
كۆتایی سیمیناره‌كه
سمیناره‌كه به پرسیاری ئاماده‌بووان ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی باشكردنی دۆخی زانكۆكان و به‌تایبه‌ت چۆنییه‌تی گرنگیدان به زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان و خستنه‌ڕووی چه‌ند پێشنیازێك و وه‌ڵامی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پرسیاری ئاماده‌بووان كۆتایی هات.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22