riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. داوای دادگایی كردنی جاش و مسته‌شاره‌كان ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 07:02 PM - 2015-05-04
دادگایی نه‌كردنی تۆمه‌تباران ناپاكیه‌ به‌رامبه‌ر به‌قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان

دادگایی نه‌كردنی تۆمه‌تباران ناپاكیه‌ به‌رامبه‌ر به‌قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4-5-2015 به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی خویان بۆ  داواكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له‌چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و  دوایان كرد په‌له‌ بكرێت له‌ به‌سزا گه‌یاندنی جاش و مسته‌شاره‌كان.

 ناجح گوڵپی وته‌بێژی گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دادگایی نه‌كردنی تۆمه‌تباران ناپاكیه‌ به‌رامبه‌ر به‌قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان و ساڵانه‌ له‌یادی ئه‌نفالدا چه‌ندین  فرمێسكی جیاجیا ده‌بینین كه‌ چی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ له‌ئیستادا وێرای داڵده‌دانیان خاوه‌ن دیوه‌خان و به‌رپرسایه‌ریه‌تی گه‌وره‌ن.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی حاكم هاوژین بۆ به‌داگا گه‌یاندنی تۆمه‌باران هه‌وڵێكی گه‌وره‌و جدی بوون به‌ئاڕاسته‌ی دڵ نه‌وای كردنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دادوه‌ری له‌بری هاوكاریكردنی دووریان خسته‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی.

له‌كۆتایدا وتیشی: وه‌ك چالاكوانانی هه‌ڵه‌بجه‌ ره‌خنه‌ له‌وته‌كانی ووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌گرین و پشتگیریش له‌هاتنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی حاكم هاوژین ده‌كه‌ین.

 ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لیدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك  كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستخۆشی له‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌پشتگیری له‌ به‌سزاگه‌یاندنی جاش و مسته‌شاره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌شخوازین هه‌رچی زووه‌ ئه‌و پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌ ده‌ست پێبكرێت.

 
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان- هه‌ڵه‌بجه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket