حه‌یده‌ر شه‌شۆ: شانازی به یه‌كێتیی بوونمه‌وه ده‌كه‌م
ی.ن.ک 06:14 PM - 2015-05-04فۆتۆ/ موحسن مزوری
له چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به‌گشتی و ئێزیدییه‌كان به‌تایبه‌تی، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌ڵمانیا چه‌ندین كۆڕ‌و سیمیناری به‌خۆوه بینی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا له هۆڵی ناوه‌ندی رۆشنبیری لودفیكسهاڤن پێشوازی له سیمنیارێكی تایبه‌ت به شه‌نگاڵی كرد‌و تیایدا تیشك خرایه‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆو ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان و هه‌ستیاری و تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه‌و ئه‌و مه‌رگه‌سات و تراژیدیایه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی ئێزدیان هات، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا‌و پشتیوانی و هاوكاری ئێزیدیانیش به‌ئه‌ركی هه‌مووان وه‌سفكرا.
رۆژی 2-5-2015 له هۆڵی ناوه‌ندی رۆشنبیری به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، عیسمه‌ت نیرۆیی و حه‌یده‌ر شه‌شۆ و به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاو داود جوندی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ و ژماره‌یه‌كی دیار له ره‌وه‌ندی كوردی، سه‌باره‌ت به ره‌وشی شه‌نگال و یه‌كڕیزی و پشتیوانی ئێزیدیان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیدارێكیان سازكرد.
دوای رێزلێنان له شه‌هیدانی ئێزیدی و تێكڕای شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان، دلێر سه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا وێڕای به‌خێرهێنان كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی فكری سه‌له‌فی و دیارده‌ی داعش وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری مێژووی توندوتیژی خسته به‌رچاو و به‌رچاوڕوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به‌ر له هاتنی داعش به‌بیر هه‌مووان هێنایه‌وه، پێشی وابوو شه‌ڕی داعش به‌ته‌نها مه‌ترسی نه‌بووه بۆسه‌ر لایه‌ن و ناوچه‌یه‌ك، بگره مه‌ترسی بووه بۆسه‌ر هه‌موو كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانیش، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆكن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه. هاوكات باسی له هه‌ڵوێستی (ی.ن.ك) كرد له رووداوه‌كانی شه‌نگالدا.
له كۆتایی قسه‌كانیدا یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و پشتیوانی ئێزیدییه‌كانی به‌گرنگزانی و هیوای خواست كه سیمیناره‌كه سیمیناری ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان بێت و هه‌موومان له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بهێنینه‌وه سه‌ر كوردستان وه‌ك چۆن له ناوچه‌كانی تری مه‌خمورو كه‌ركوك وخانه‌قین توانرا ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌دیبێت.
دواتر حه‌یده‌ر شه‌شۆ پانۆرامایه‌كی پێش گرتنی شه‌نگال و تراژیدیای دوای مه‌رگه‌ساتی شه‌نگالی به‌وردی باسكرد‌و بیروبۆچوونی خۆی روونكرده‌وه‌و پێیوابوو دوای نائومێدبوون و مانه‌وه‌یان به‌ته‌نیایی، به‌ناچاری بڕیاری به‌رگری و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشیان دا‌و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رونیشیكرده‌وه كه ئێمه قبوڵناكه‌ین پێمانبوترێت (ئێزدی كوردی ره‌سه‌نن)، چونكه ئێمه‌و كه‌س گومانمان له مێژووی كوردبوونی خۆمان نییه، ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا وامان پێبڵێن ئێمه‌ش هه‌قی خۆمانه گومان بكه‌ین و به برای موسوڵمانی خۆمان بڵیین ئه‌رێ برا ئێوه كوردن؟!! كه من پێموایه ئه‌و گومانانه باش نین، چونكه ئێمه مێژوو و كه‌لتورو دابونه‌ریت و قوربانییه‌كانمان ئاشكرا‌و روونه.
وتیشی: دیاره ئاڵای كوردستانیش ئاڵای هه‌موومانه، به‌ڵام ئێزیدیش وه‌ك هه‌ر ئایین و پێكهاته‌یه‌ك مافی خۆیه‌تی پیرۆزییه‌كانی خۆی بپارێزێت و ئاڵا‌و لۆگۆی خۆی هه‌بێت. ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاڵای كوردستانه‌وه نییه‌و هه‌مووشمان خوێنمان بۆ كوردستان به‌خشیوه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و قسانه‌دا وتی: من پێش 3/8 راسته كاری سیاسیم كردووه، به‌ڵام بۆ زانیاریتان نه رۆژیك حه‌زم له چه‌ك هه‌ڵگرتن بووه، نه لێشم زانیوه، نه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیش بووم، به‌ڵام وه‌ك وتم دوای ئه‌وه‌ی كه ناچاركراین بڕیاری مقاوه‌مه‌تم دا له‌گه‌ڵ برایانی خۆم و ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌وێ مابوونه‌وه، به‌سوپاسه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریكردنی ناچاری بوو له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆمان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به گرتن و ئازادكردنه‌كه‌ی، پێیوابوو گرتنه‌كه‌ی سیاسی بووه‌و په‌یوه‌ندی به‌هیچ یاسایه‌كه‌وه نه‌بووه، ئه‌و مادده‌یه‌شی كه پێی گیراوه له یاساكانی عیراقدا دوای رووخانی رژێم بوونی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وانه بووه كه په‌یوه‌ندی هاوكاری وڵاتێكی دراوسێیان كردبێت، ئه‌گه‌ر واشبێت خۆ عیراق دراوسێ نییه‌و منیش په‌یوه‌ندیم به وڵاتێكی دراوسێوه نه‌كردووه. روونیشیكرده‌وه كه ته‌نانه‌ت فه‌رمانی دادوه‌ریش له گرتنه‌كه‌یدا بوونی نه‌بووه!!، هاوكات سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیشی كرد له ئازادكردنیداو وتی: من خۆم به قه‌رزاری یه‌كێتی به‌گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو میدیاكانی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵانی ده‌زانم، هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بووه.
وتیشی: من تا ئه‌م چركه‌ساته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیم و شانازی به‌وه‌شه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌ندام و كادری یه‌كێتیم.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دروستكردنی حزبێكی سیاسی بۆ ئێزیدییه‌كان، حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتی: ئێزیدییه‌كان پێشتر بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه حزبێكی سیاسیان هه‌بێت و هه‌میشه بێ كێشه هه‌وڵیانداوه پیرۆزییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان بپارێزن، به‌ڵام كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی دێته‌سه‌رو ئه‌م هه‌ڕه‌شانه دووباره ده‌بنه‌وه‌و فشاره‌كان و دیارده‌كانی ده‌وروبه‌رمان زیاد ده‌كات، ئه‌مانه واده‌كات ئێزیدییه‌كانیش بیر له حزبێكی سیاسی بكه‌نه‌وه، دیاره وه‌ك ئه‌وانی تر مافی خۆیانه، به‌ڵام ئێمه بڕوامان به كارێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسای كوردستان و عیراق بێت و هه‌ركاتێك به یاسا‌و قانون ئه‌و زه‌مینه‌یه‌مان بۆ ره‌خسێندراو توانیمان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانه‌كه‌ماندا كار بۆ مافی ئێزیدییه‌كان و پاراستنی پێگه‌و پیرۆزییه‌كانی بكه‌ین، ئه‌وكات پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه به شه‌رم نازانین و ده‌یكه‌ین، هه‌تا ئه‌وكاته‌ش هه‌ر خۆم به كادر‌و ئه‌ندامی یه‌كێتی ده‌زانم. به‌ڵام دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه من وه‌ك خۆم و پێموابێت زۆرێك له ئێزیدییه‌كانیش هه‌روا بیرده‌كه‌نه‌وه هه‌ركارێك بكه‌ن هه‌رحزبێك دروستكه‌ین تا یاسا رێمان پێنه‌دات نایكه‌ین.
پاشان عیسمه‌ت نێروه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌میانه‌ی چه‌ند وته‌یه‌كی كورتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه مینبه‌ری ده‌ربڕینی ئازاد بووه‌و رێز له‌هه‌موو بیروبۆچوونێك ده‌گرین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشی نه‌بین. دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی هه‌میشه هه‌ڵوێستێكی كوردستانیانه‌یه‌و رێز له‌هه‌موو پێكهاته‌و ئایین و ئایینزاكان ده‌گرێت و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختیش ده‌بێت له مافه‌كانیان و ئه‌وه‌نده‌ی پێشی كرابێت درێغی نه‌كردووه‌و قبوڵكردنی بیروڕای ئازادیشی به ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه رێگایه وه‌سفكرد كه سه‌رۆك مام جه‌لال دایڕشتووه.
وتیشی: ئێمه رێز له بیروبۆچوونی حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌گرین و دژایه‌تی هیچ كاریك ناكه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مانی تێدا ره‌چاوبكرێت به به‌ژه‌وه‌ندی ئێزیدیانیشه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك پرسیار كه ئایا یه‌كێتی بۆچی هه‌وڵی نه‌داوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆبانێ به فڕۆكه هاوكاری لێقه‌وماوانی شه‌نگال بكات؟ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی روونكرده‌وه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌وردی خسته‌به‌رچاو و ئاماژه‌ی به‌قه‌باره‌ی شه‌هیدبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتی له‌پێناوی ناوچه‌كه كرد‌و وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه بۆمان بكرایه له چركه‌ساته‌كانی یه‌كه‌مدا ده‌گه‌یشتینه فریای لێقه‌وماوان، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن بۆ نه‌توانرا!! وه‌ك پێویست ئه‌وكارانه بكه‌ین!! هه‌روه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر بمانزانیبایه داعش زه‌مینه‌ی هاتنه‌كه‌ی وا له‌ناكاو مسۆگه‌ركردووه، ئه‌وكات ئێمه‌و ئێزیدی و لایه‌نه‌كانی تریش به شێوه‌یه‌كی تر روبه‌ڕووی داعش ده‌بوینه‌وه‌و هیج نه‌بوایه نه‌مانده‌هیشت ئه‌و خه‌ڵكه وایلێبهاتایه.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا دلێر سه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا دیاری كه‌رتی رێكخستنی شتوتگارت كه له‌لایه‌ن چالاكوان و كادری یه‌كێتی سه‌رهه‌نگ حسێن له شتوتگارت ئاماده‌كرابوو، پێشكه‌شی حه‌یده‌ر شه‌شۆ كرد كه بریتی‌بوو له (درع) گوللـه‌نه‌بڕێكی ئه‌ڵمانی و له‌ناو چه‌پڵه‌ڕێزان و ده‌ستخۆشیدا حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه سوپاسی ئه‌و رێزلێنانه‌ی گرت و له‌سه‌ر داوای به‌شداربووان گوللـه‌نه‌بڕه‌كه‌ی له‌به‌ركرد.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28