riklam

له‌فێستیڤاڵی كه‌لتوری گه‌لاندا رێگری له‌خوێندكارانی كورد ده‌كرێت

تاراوگە‌‌ 05:22 PM - 2015-05-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4-5-2015 فێستیڤاڵی كه‌لتوری گه‌لان له‌ زانكۆی ئه‌مریكی گیرنا له‌ وڵاتی قوبروس، به‌ به‌شداری ئه‌و گه‌لانه‌ی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام رێگریكرا له‌ به‌شداربوونی خوێندكارانی كوردی ئه‌و زانكۆیه‌.

عه‌لی كاشان یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌ كورده‌كان له‌و زانكۆیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی پێش ماوه‌یه‌ك ناومان تۆمارنه‌كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و فێستیڤاڵه‌، ئه‌مڕۆ رێكخه‌رانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ رێگربوون له‌ به‌شداریكردنمان به‌ناوی خوێندكارانی كوردستانه‌وه‌.

وتیشی: هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا خوێندكاره‌ عه‌ره‌به‌ عیراقییه‌كانیش به‌شداربوون، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌داوه‌ له‌ به‌شه‌كه‌ی ئه‌وان خوێندكارانی كورد به‌ ئاڵاو جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ به‌شداری بكه‌ن یان وه‌ك ئاماده‌بوویه‌كیش له‌وێ بن، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و شتانه‌شدا كه‌ نمایشیان كردبوو ته‌نها وێنه‌یه‌كی بچوكی شاری هه‌ولێریان دانابوو و هیچ وێنه‌و بابه‌تێكی تری كوردییان نمایش نه‌كردبوو.

جێی باسه‌، فێستیڤاڵی كه‌لتوری گه‌لان له‌ زانكۆی ئه‌مریكی گیرنا له‌ وڵاتی قوبروس ساڵانه‌ بۆ خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ سازده‌كرێت، كه‌ هه‌ر خوێندكارێك و خواردن و كه‌لوپه‌لی كه‌له‌پورو جلوبه‌رگی وڵاتانی خۆیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن و به‌ موزیكی وڵاتانی خۆیان به‌شداری چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket