یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه كرایه‌وه
جینۆساید 02:53 PM - 2015-05-04درێخی له‌هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان ناكه‌ین
به‌دروشمی تاوانه‌كانی داعش ته‌واوكه‌ری تاوانی به‌عسیه‌كانه‌و به‌ئاماده بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لێپرسراوانی حیزبی و حكومی و كه‌س وكاری شه‌هیدان رۆژی 4/5/2015 یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه‌و گونده‌كانی ده‌رووبه‌ری كرایه‌وه.
به‌م بۆنه‌یه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گوندی كلیسه تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان دانا‌و هاوخه‌می خۆی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ئه‌و سنوره دوپاتكرده‌وه.
پاشان له‌ناحیه‌ی ئاشتی و له گۆڕستانی مونۆمێنتی شه‌هیدان به‌ئاماده بوونی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو قائمقامی كۆیه‌و لێپرسراوانی تری حیزبی و حكومی مه‌راسیمێكی شایسته به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پییرۆز خوێندرایه‌وه و ئاماده بووان ساتێك بێده‌نگیان نواند بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
حاكم عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاشتی له‌وتارێكدا به‌خێرهاتنی میوانانی كرد‌و هیوای خواست به هه‌موو لایه‌ك قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌ینه‌و كه‌مێك له‌نه‌هامه‌تیه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مه‌حمودی حاجی ساڵح وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌و تاوانانه كرد كه له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌وسنوره‌دا ئه‌نجام دراوه و خزمه‌تكردنی كه‌س وكاری شه‌هیدانی وه‌كو ئه‌وله‌ویه‌تی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌قه‌له‌م دا‌و و دوپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی درێخی ناكات له‌م باره‌یه‌وه و گوتی: هه‌موو تواناكانمان بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ته‌رخان ده‌كه‌ین و ئه‌و ساتانه ئاسوده‌ین كه بتوانین خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانی و ئه‌نفالكراوانی تێدا بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌هێنانه‌وه‌ری روفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان وێرای ئه‌وه‌ی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دێنه رێگای وه‌زاره‌ت و تیمه‌كانی دۆزینه‌وه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ر له‌گرفتی یاسایی و ئیداری و ئه‌منی، دوپاتیكرده‌وه كه درێخی له‌هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان ناكه‌ین و تاكو ئێستا زیاتر له 2500 روفاتی ئه‌نفالكراوان هێندراونه‌ته‌وه باوه‌شی كوردستان و هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه له‌ئاست ویستی وه‌زاره‌ت و كه‌س وكاری شه‌هیداندا نیه به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كان رێگرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه كه به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ین.
وتیشی: هه‌رچه‌نده ئه‌م بار و دۆخه‌ی كه كوردستان پێدا تێپه‌ر ده‌بێت هه‌لومه‌جێكی قورسی خستۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌ڵام ده‌مه‌وێ دڵنیای كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوان بكه‌مه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌ی هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان سڵ ناكه‌ینه‌وه و هه‌موو تواناكانمان له‌رێگای كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی له كاردا ده‌بێن بۆ هێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌نفال له‌باشور و و ناوه‌ڕاستی عیراق، وا نه‌بێ كاره‌كانمان بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌نده ئاسان بێت به‌ڵكو چه‌ندان به‌ربه‌رستی یاسایی و هونه‌ری و ئیداری رێگرن بۆ كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌م پرسه‌مان كردۆته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان و به‌دڵنیاییه‌وه كاری جیدی بۆ ده‌كه‌ین.
جارێكی تریش به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری رێز له‌ئاست گه‌وره‌یی شه‌هیدان داده‌نوێنین و به كه‌س وكاره‌كانیان ده‌لێین ئێوه سه‌رفرازن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كانتانه و له‌سه‌ر ئێمه‌ش واجبه كه خزمه‌تتان بكه‌ین و رێزتان لێبگرین.
پاشان كورته شانوێیه‌ك له‌لایه‌ن خوێندنگای شه‌هید جعفر پێشكه‌ش كرا و دوو پارچه هۆندراوه خوێندرایه‌وه.
خاڵ‌و دیهاتی پێشمه‌رگه‌ی دێرین لاواندنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد
له وتاری كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه كه ئیداریه‌كانی سنوره‌كه كار بۆ یه‌كخستنی یاده‌كانی ئه‌نفالی چواره‌مدا له‌سنوری ده‌شتی كۆیه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكات و ده‌ستبه‌ری پێداویستیه‌كانی ژیانیان بكات.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا تاجه گولێنه‌ی رێز له سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ده‌شتی كۆی دانرا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18