riklam

به‌رپرسێكی باڵای عیراق:كوردستان ده‌ستپێكی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان بوو

جینۆساید‌‌ 06:58 PM - 2015-05-03
پێویسته‌ له‌به‌رنامه‌ی خوێندن جێگیر بكرێت

پێویسته‌ له‌به‌رنامه‌ی خوێندن جێگیر بكرێت

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و شه‌هیدان ئه‌مڕۆ 3/5/2015 له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق  یادی رۆژی جیهانی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان كرده‌وه‌.
 
شێخ هومام حه‌مودی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌وته‌یه‌كیدا كه‌ له‌یاده‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراقی و چه‌ندین نوێنه‌ری وڵاتان رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ یادی قوربانیانی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌مانه‌وێ یادی ئه‌م شه‌هیدانه‌ بكه‌ین به‌بۆنه‌یه‌كی جیهانی.

حه‌مودی وتیشی: رژێمی به‌عسی رووخاو له‌كاتی ئه‌نجامدانی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان هیچ جیاوازیه‌كی نه‌ده‌كرد له‌نێوان ته‌مه‌ن و عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌به‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی تاوانی گوڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان دژ به‌كورده‌كان بوو له‌كوردستان پاشان ئه‌م تاوانه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاست و باشورو  وه‌كۆتایشی هات له‌ شاری ئه‌نبار.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێبوردن ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا هه‌بووه‌ چ له‌پێش ساڵی 2003 یاخود له‌ دوایدا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ بكرێت و له‌زووترین كاتدا به‌سزای خۆیان بگه‌ن.

هومام حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه‌: گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌لای گه‌لی عیراقه‌وه‌ به‌بێ جیاوازی مه‌زهه‌بی گرنگی خۆی هه‌یه‌و پێویسته‌ له‌به‌رنامه‌ی خوێندن جێگیر بكرێت تاكو ئه‌م تاوانانه‌ له‌یاد نه‌كرێن كه‌ دژ به‌گه‌لی عیراق ئه‌نجامدراوه‌.

له‌كۆتایدا وتیشی: ئێمه‌ سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان ده‌كه‌ین بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌و شكست پێهێنانی تیرۆرستانی داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket