riklam

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كڕیزی نێوانیان كرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:49 PM - 2015-05-03
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو ته‌ئكیدیان له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری یه‌كتركرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عوسمان كاروانی سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) كردو له‌لایه‌ن له‌تیف شێخ عومه‌ره‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی هه‌رێمه‌وه‌ كرد، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌ته‌ چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێم.

هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌ت ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ئاسایش و سیاسی له‌سلێمانیدا بێت .


PUKmedia كوردۆ عه‌لی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket