فره ژنی...
ژنان 01:50 PM - 2015-05-03فره ژنی...
هاوسه‌رگیری گرێبه‌ستێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له‌نێوان كوڕ‌و كچ دا به‌هۆیه‌وه هه‌ریه‌كێك له‌وان بۆ ئه‌وه‌ی تر حه‌ڵاڵ ده‌بێت به‌پێی شه‌رع، مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش به‌پێی دادكاریهكانی ئه‌م یاسایه.
به‌مه‌رج ده‌گیرێت بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری دووه‌م كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی رهواههبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ژنی یه‌كه‌م نه‌خۆش بێت و ئومێدی چاره‌سه‌ركردنی نه‌بێت و نه‌توانێت به‌ئه‌ركه‌كانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵسێت یاخود ئه‌گه‌ر نه‌زۆك بێت و به‌ڕاپۆرتی پزیشكی پشت راست كرابێته‌وه كه‌له توانایدانیه وه‌چه بخاته‌وه یاخود حوكمی له‌سه‌ر درابێت به‌گوێڕایه‌ڵی یاخود لاساری و پابه‌ند نه‌بووبێت یاخود مێرده‌كه‌ی به‌جێی هێشتبێت و گه‌شتی كردبێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری یاخود پیاوه‌كه له ژینگه‌یه‌كی كشتوكاڵیدا ژیان بگوزه‌رێنێت و پێویستی به‌زیاتر له‌یه‌ك ژن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بێت له‌كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كانی خوارووی عیراقدا بوونی هه‌یه.
دڵنیابوون له‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وا ئه‌ركی دادگای بابه‌ته بارودۆخه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنی دواتر په‌ڕاوی به‌دواداچونه‌كانی ره‌وانه‌ی جێگری داواكاری گشتی بكات بۆ ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچونه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنی یه‌كه‌م ئاماده‌ی دادگا بوو و له‌خۆڕا ره‌زامه‌ندبوو له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنی دووه‌م به‌بێ زۆرلێكردن و فشار‌و مێرده‌كه‌ی توانای دارایی هه‌بێت بۆ به‌خێوكردنی زیاتر له‌یه‌ك خێزان، له‌دوای ئاڕاسته‌كردنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه بۆلای توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ لای جێگری دادواكاری گشتی و له‌دوای دڵنیا بوون و ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه‌ی پهیوهندیداریانه دادگا ده‌توانێت ره‌زامه‌ندی بدات به‌ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری، ئه‌گه‌ر دادگا ره‌زامه‌ندی نه‌دات به‌هه‌ر حاڵه‌تێك له‌حاڵه‌ته‌كان بۆ پیاوه‌كه هه‌یه تانه له‌بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه بدات به‌پێداچوونه‌وه.
ئیسلام سیسته‌می فره ژنی دانه‌هێناوه له‌سه‌ره‌تاوه، به‌ڵكو فره ژنی له‌لای نه‌ته‌وه‌كانی پێشوو بوونی هه‌بووه وه‌ك (بابلییه‌كان، ئاشورییه‌كان، میسرییه‌كان، هندییه‌كان، چینیه‌كان) ته‌نانه‌ت ئایینی یه‌هودی رێگای به‌فره ژنی دابوو، پێغه‌مبه‌رانی ته‌ورات ژنی زۆریان هه‌بووه بۆ نمونه (سلێمان پێغه‌مبه‌ر) (70) ژنی هه‌بوو لهئازادهكان و (30) لهخزمهتكارهكان، له‌ئایینی مه‌سیحی له‌ئینجیل ده‌قێكی روون نه‌هاتووه كه رێگربێت له‌فره ژنی، بۆیه مه‌سیحیه‌كان له‌سه‌رده‌می كۆن هه‌بووه زیاتر له‌یه‌ك ژنی هه‌بووه وه‌ك (شارمان) پادشای فه‌ره‌نسا، فره ژنی له‌سه‌رده‌می نه‌زانین بوونی هه‌بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێكخراوبێت كاتێك ئاینی ئیسلام هات ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ی له‌م پرۆسه‌یه‌دا رێكخست و كورتی كرده‌وه بۆ (چوار ژن بۆ یه‌ك پیاو) و فه‌رمانی كرد كه ده‌بێت به‌مه‌رجی دادپه‌روه‌ری بێت به‌هه‌موو واتاكانیهوه به‌پێچه‌وانه‌وه نابێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك دادپه‌روه‌ر نه‌بێت هاوسهرگیریهكی تر بكات هه‌ر چه‌نده توانای دارایی و جه‌سته‌یی هه‌بێت، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی مامۆستایانی ئاینی ئیسلام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م كاره له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه رێگای پێدراوه، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هه‌مان گوڕوتین باس له‌و ته‌نها مه‌رجه ناكه‌ن كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێت زۆر ده‌گمه‌نه مرۆڤ بتوانێت به‌دی بهێنێت كه‌ئه‌ویش دادپه‌روه‌ریه له‌ناخی مرۆڤه‌وه نه‌ك به‌ڕواڵه‌ت وگوفتار.
فره ژنی رێگای پێدراوه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی رهواههبوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌رچه‌نده بنه‌مای ره‌سه‌ن له‌هاوسه‌رگیری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رژه‌وه‌ندیه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌سته‌كه ،له‌هه‌ندێك بارودۆخ و حاڵه‌تی تایبه‌ت پێویسته سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وا ره‌چاوی پێویستی كۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نه‌كانی گرێبه‌سته‌كه بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌قی یاسایی و شه‌رعی له‌سه‌ر كۆتكردنی فره ژنی و دیاریكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویسته له‌هاوسه‌رگیری دووه‌م بێته‌دی به‌ڵام تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه پابه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه نیه كههاوسهرگیری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ بنه‌ما یاساییه‌كان و لایه‌كی تره‌وه بۆ بنهماومهرجه شه‌رعیه‌كان، جگه له‌وه‌ی ئاراسته‌كردنی لایه‌نه‌كانی گرێبه‌ست بۆ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك پێویست له‌دادگاكان گرنگی پێ نادرێت به‌هه‌مان شێوه وه‌ك پێویست جێگری داواكاری گشتی به‌دواداچونی مه‌یدانی و كرداری بۆ بابه‌ته‌كه ناكات له‌كاتی تێڕوانین له‌و داوایانه.
بۆیه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری دووه‌م گرفتی گه‌وره بۆ خێزانه‌كان دروست ده‌كات و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری یه‌كه‌م كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م جگه له ژن و مێرد ئه‌و مناڵانه‌ن كهلهنێوانیاندا هه‌یه.
به‌بیانووی نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی شوێن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی دادگاكان بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری زۆربه‌ی هاووڵاتیانی دانیشتوی هه‌رێم سه‌ردانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی هاوسه‌رگیری دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆت و مه‌رجانه په‌یڕه‌و ناكرێت كه‌له‌یاسای ژماره(15)ی ساڵی(2008) له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره(188)ی ساڵی(1959) ده‌رچووه. هه‌رچه‌نده به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی عیراقی ده‌بێت هاوسه‌ر گیری دووه‌م له‌و دادگایه ئه‌نجام بدرێت كههاوسهرگیری یه‌كه‌می لێ ئه‌نجام دراوه به‌ڵام پابه‌ندیه‌ك بۆ ئه‌مه به‌دی ناكرێت له‌دادگاكانی عێراقلهكاتی ئێستادا.
بۆ ڕێگه‌گرتن له‌هاوسه‌رگیری دووه‌م به‌بێ پابه‌ندبوون به‌و مه‌رجانه‌ی له‌یاسادا هاتووه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ریه‌ك به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری به‌رپابكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ڕووی یاسایی وشهرعیهوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو حه‌زو ئاره‌زوویه‌ك یاخود گرفتێكی بچوك له نێوان ژن ومێرد خێزان نه‌خرێته مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی رۆشنبیری تاكی كورد به‌تایبه‌تی له‌پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌باری كه‌سیه‌تی له‌وپه‌ڕی ئاست به‌رزی بێت كه‌ژیانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئێستادا ده‌یخوازێت چونكه هه‌رگیز كێشه به‌دروستكردنی كیشه‌یه‌كی تر چاره‌سه‌ر نابێت.
به‌پێی مادده‌ی (3/ بڕگه‌ی-2)له‌یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره(188)ی ساڵی (1959) هه‌مواركراو بهركارلهههرێمی كوردستان/عێراق ناكرێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیاتر له‌یه‌ك ژن‌دا بكرێت ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر نه‌بێت و به‌مه‌رج گیراوه بۆ پیدانی ره‌زامه‌ندی ئه‌م مه‌رجانه بێته دی:
ا- ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ژنهێنانی مێرده‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دادگا.
ب-نه‌خۆشی درێژخایه‌نی جێگیر كهڕێگربێت له‌سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی كه‌ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی لێ ناكرێت یاخود نه‌زۆكی ژنه‌كه جێگیربێت به راپۆرتێك له‌لێژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند.
ج- ئه‌و كه‌سه‌ی داوای هاوسه‌رگیری دووه‌م ده‌كات توانای دارایی هه‌بێت كه‌به‌شی به‌خێوكردنی زیاتر له‌یه‌ك ژن بكات، ئه‌بێت ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێت وپێشكه‌شی دادگای بكات له‌كاتی كارڕاییهكانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری.
د-ده‌بێت مێرد به‌ڵێننامه‌یه‌كی ده‌ست نووس له‌به‌رده‌م دادگا پێشكه‌ش بكات به‌ر له‌به‌ستنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان له چوونه سه‌رجێی و پابه‌ندیه‌كانی تری هاوسه‌رگیریی ((ماییه‌كی و واتایی )).
ه- ژنه‌كه نابێت ئه‌وه‌ی به‌مه‌رج گرتبێت له‌گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری كه ژنی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.
و- هه‌ر كه‌سێك گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ زیاتر له‌یه‌ك ژن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه له هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (ڕ، ب، ج، د، ه) له (دووه‌م) له‌م مادده‌یه سزا ئه‌درێت به حه‌پسكردن ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ و زیاتر نه‌بێت له ساڵێك و به پێ بژاردن كه‌بڕه‌كه‌ی 10 ملیۆن دیناره.
ز- دادوه‌ر بۆی نیه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه رابگرێت كه‌له‌بڕگه‌ی (و)له‌سه‌ره‌وه هاتووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه فره ژنی به‌هۆكارێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ زۆربه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و له‌ده‌ست دانی مناڵه‌كان، باوك به‌هۆی فره ژنیه‌وه سه‌رقاڵی كێشه‌و پێداویستی تر ده‌بێت و لهمناڵهكانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه بۆیه ناتوانێت په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستیان بكات و رۆڵی پێشڕه‌وی له‌ناو خێزاندا ببینێت كه‌له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی بێ ئومێدی بۆ ژن و مناڵه‌كان و تووش بوونیان به‌نه‌خۆشی ده‌روونی و خه‌مۆكی و بێ هیوابوون له‌ژیان.
راوێژكاری یاسایی /عزالدین عبدالله یاسین
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17