ئه‌ڵمانیا.. رۆڵی یه‌كێتی له پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌رزده‌نرخێندرێت
ی.ن.ک 12:05 PM - 2015-05-03وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئێزدیه‌كان و یه‌كێتی سریانی له‌ئه‌وروپا سه‌ردانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانيايان كرد
به‌مه‌به‌ستی دیدار‌و ئاشنابوون به‌كاروبه‌رنامه‌و چالاكیه‌كانیان رۆژی 1-5-2015 هه‌ردوو وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئێزدیه‌كان و یه‌كێتی سریانی له‌ئه‌وروپا سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیایان كردوو له‌لایه‌ن دلێر سه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا كه شوان موغاغی به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ئاماده‌بوو، ره‌وشی كوردستان و عیراق ناوچه‌كه‌و رۆڵی ره‌وه‌ندی كوردی و ئێزدییه‌كان قسه‌وباسیان لێوه‌كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له فكره‌ت ئه‌بكریك به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیان و خه‌یری شه‌نگالی كارگێری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و لاهدۆ هۆبیل سكرتێری یه‌كێتی سریانی له ئه‌وروپا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو كه زیاتر دیداری دۆستانه‌و ئاشناكردن بوو به‌كاروچالاكی و به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو بۆ پشتیوانیكردن له‌ئێزدیه‌كان و گه‌یاندنی كه‌یسه‌كه‌یان به‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و خۆڕێكخستنیان له‌چوارچێوه‌ی كاری كوردستانیدا ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه كه‌ئێزدییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و ره‌سه‌نی كوردستانین و له‌مێژووی دوور‌و نزیكدا قوربانیان داوه‌و ئێستاش ناوچه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م دوباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆسیایدایه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌زاران له‌ژن و منداڵ و پیروپه‌ك كه‌وته له‌لایه‌ن داعشه‌كانه‌وه رفێندراون و چاره‌نوسیان نادیاره.
شاندی ئه‌نجومه‌نی ئێزدییه‌كان شێوازی كاری خۆیان بۆكۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا خسته‌ڕوو به‌ئامانجی په‌یداكردنی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ ئێزدییه‌كان هه‌مانكات رۆڵ و پێگه‌و پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڵوێسته‌كانیانی به‌رزنرخێندرا.
لای خۆشیه‌وه سكرتێری یه‌كێتی سریانی له‌ئه‌وروپا خۆشحاڵی خۆیان به‌دیداری دۆستانه‌ی له‌و جۆره ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی سریانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1997 پاش روخانی رژێمی سه‌دام و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی‌یان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان به‌رزنرخاند، به‌تایبه‌تی له‌پشتیوانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و ئاینه‌كانی تردا كه‌هه‌میشه داكۆكیكاربوون له‌مافه‌كانیان و یه‌كێتی ده‌رگایه‌كی به‌ڕووی ئه‌وپێكهاتانه‌دا له‌سه‌رئاستی یاسایی و ده‌ره‌وه كرده‌وه.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا شاندی هه‌ردوولا به‌گه‌رمی هه‌واڵی ته‌ندروستی مام جه‌لال یان پرسی و ستایشی ڕۆڵی مێژووی به‌ڕێزیانكرا كه‌كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كه‌و كوردستان دیار‌و ئاشكرایه‌و هیوای ته‌ندروستی باشتریان بۆ خواست.
له‌به‌رامبه‌ردا دلێر سه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا وێڕای دووباره به‌خێرهێنان و خۆشحاڵی به‌دیداره‌كه‌یان تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ك و سریانی له‌ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی راستودروستی یه‌كێتیه‌وه خسته‌ڕوو.
له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا پانۆرامایه‌كی سیاسه‌تی راست و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی كرد‌و رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه جارێكی تر بۆ وه‌فدی میوان ڕونكرده‌وه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه پشتیوانی یه‌كێتی له‌مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كان دوپاتكرده‌وه.
له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ پێگه‌و كاریگه‌ریه‌كانی كاریزما‌و خوێندنگاكه‌ی مامی مه‌زن مام جه‌لالدا كه‌نمونه‌یه‌كی جوانی له مێژوودا پێشكه‌شكردووه‌و هه‌میشه به‌به‌رچاو رونیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رو روداو‌و پێشهاته‌كاندا كردووه‌و داكۆكیارێكی سه‌رسه‌ختی به‌دیهێنانی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و له‌و روانگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هێزبوونی یه‌كێتی واته به‌هێزبوونی پایه‌كانی دیموكراسی كه‌تیایدا هه‌موولایه‌ك به‌فامه‌كانیان شاد ده‌بن و زوڵم و سته‌م له‌سه‌ركه‌س نامێنێت.
دلێر سه‌یده جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد كرده‌وه‌و ئامانجی خه‌باتی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ تێكڕای هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستاندا له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان بینی و پێی وابوو ده‌بێت یه‌كێتی خاكی كوردستان پته‌وكه‌ین و ئه‌وه‌ی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ده‌بێت حكومه‌تی عیراق تێبگات ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان جێبه‌جێیان نه‌كردو پاشه‌كشه‌یان لێ‌كرد ئه‌وا ئێمه به‌خوێنی زیاتر له1200 پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو یه‌په‌ژه رزگارمانكردووه‌و ده‌بێت وه‌ك ئه‌مری واقع سه‌یربكرێت، هیواشی خواست كه‌كۆتایی به‌مه‌رگه‌ساته‌كانی ناوچه‌ی شه‌نگال بێت و ته‌واوی ناوچه‌كه بێته‌وه ناوچوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئێزدیه‌كانیش له‌ناوچه‌كه‌یاندا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌یاسا هاوشێوه‌ی ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بۆده‌ستنیشانبكرێت.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا هیوای خواست له‌كارو چالاكیه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌كه‌مان بخرێته سه‌رهه‌موو شتێكه‌وه‌و هه‌وڵ بدرێت خه‌ڵكی بریندار‌و ئازارچه‌شتووی شه‌نگال له‌ده‌مارگرژی و كاردانه‌وه‌ی نادروست خۆیان بپارێزن و تێگه‌یشتنیان بۆ په‌یوه‌ندیه نیشتمانیه‌كانی نێوان هێزه‌كان هه‌بێت، چونكه كوردستان و ناوچه‌كه به‌قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن، دڵنیاشی كردنه‌وه له‌پشتیوانی پارچه‌كانی كوردستاندا یه‌كێتی نیشتمانی هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه ده‌بێت.
ئاماژه‌شی دا به‌هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال وه‌ك ده‌ستپێكی وروژاندنی پرسی گرنگی باكوری كوردستان به‌هێنانه گۆڕێی پڕۆژه‌ی (ئۆزال تاڵه‌بانی) كه‌تا ئێستاش زه‌مینه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه گفتوگۆی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا دلێر سه‌یدا هیوای خواست كه به‌بڕوابونێكی زۆره‌وه له‌موماره‌سه‌ی دیموكراتیدا به‌ده‌نگ بتوانن پێگه‌ی ئێزدی و سریانی و پێكهاته‌كان به‌هێزبكرێت و به‌شداریه‌كی كارابكه‌ن له‌بنیاتنانی كوردستان و خۆڕاگری له‌به‌رده‌م داعش و داعشیه‌كاندا.
شایانی باسه دوای كاره‌ساتی شه‌نگال و ئه‌وتراژیدیاو مه‌رگه‌ساته‌ی كه‌به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هات له‌ناوچه‌ی شه‌نگال زه‌نگێك له‌هزروبیری ئێزدیه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر زوڵمی رۆژگار‌و دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفالدا لێیدا، له‌لایه‌ك دنیا راچڵه‌كی و مرۆڤایه‌تی ویژدانی له‌ئاستیانا برینداربوو، له‌لایه‌كیش خۆدی خه‌ڵكی سڤیل و ئازارچه‌شتووی خۆشیان شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌ژه‌و یه‌په‌گه چونه سه‌نگه‌ری به‌رگریه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هاوسۆزی و دۆست و پشتیوانی بووه به‌رنامه‌ی چالاكوانانی ئێزدی و له‌وسۆنگه‌یه‌وه له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی و دامه‌زراوه‌كانیان شێوازی نوێی به‌خۆووه بینی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی 15-3-2015 ئه‌نجومه‌نی باڵای ئێزدیان له‌شارۆچكه‌ی (لێرتی)ئه‌ڵمانیا دامه‌زراندنی خۆیان راگه‌یاندو ئێزدیه‌كان له‌هه‌ركوێیه‌كی دنیابن ده‌توانن ببنه ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو ئامانجیشیان دروستكردنی یه‌ك وتاری ئێزدیان و به‌جینۆساید ناساندن و په‌یداكردنی پشتیوانیه بۆ رزگاركردنی دیله‌كانیان و رزگاركردنی ناوچه‌كه‌یان و بنیاتنانه‌وه‌و كاراكردنی له‌ئیداره‌دانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ / موحیسن مزوری
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18