له ئه‌ڵمانیا سیمینار بۆ یادی ئه‌نفال ده‌كرێت
تاراوگە 08:08 PM - 2015-04-30.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفاله بهدناوهكانهوه، كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه كوردستانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و یاده‌یان كرده‌وه‌و مۆمیان بۆ رۆحی پاكی 182 هه‌زار گوڵاڵه‌سوره‌ی ئه‌نفالكراو داگیرساند.
له شاری دیورنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیاش كۆمه‌ڵه‌ی كوردی رۆژی 25-4-2015 سیمینارێكی به‌وبۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌بردو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستانیان تیایدا ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا به رێزلێنان بۆ قوربانییه‌كانی ئه‌نفال دهستیپێكردو دواتر دڵسۆز عه‌زیز به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌كه سڵاوی نارد بۆ رۆحی پاكی هه‌زاران هه‌زاری ئه‌نفالكراو كه بوونه قوربانی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و له‌لایه‌ن رژێمی داگیركه‌ری به‌عسه‌وه وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی قڕكردن له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردبوون به شێوه‌یه‌كی تراژیدیا جینۆسایدیان كردن و لاشه‌كانیان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا شاردرانه‌وه.
دڵسۆز عه‌زیز له‌میانه‌ی باسێكدا وتی: به پشتبه‌ستن به چه‌ندین سه‌رچاوه، له‌وانه كتێبه‌كانی مه‌لا شاخی و ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی پانۆرامایه‌كی قۆناغه‌كانی شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفالی كرد، پێشی وابوو كه تاوانی ئه‌نفال به‌داخه‌وه به‌رده‌وامه‌و كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر لێره‌و له‌وێ دووباره ده‌بێته‌وه، نموونه‌ی له‌سه‌ر شه‌نگال و قه‌تڵوعامی خه‌ڵكی سڤیلی وڵاته‌كه‌مان هێنایه‌وه كه له‌لایه‌ن داعش و داعشه‌كان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه، نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه تائێستا كاری جددی له‌سه‌ر به‌جینۆسایدی ئه‌نفاله‌كان نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی عیراقی دانیشی پێداناوه، به‌ڵام جینۆسایدی ئه‌نفاله‌كان پێویسته له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت و حكومه‌تی عیراقیش ناچاربكرێت قه‌ره‌بووی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال بكاته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن دوای دانپێدانان به جینۆسایدكردنی جوله‌كه‌كاندا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه قه‌ره‌بووكرانه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تردا به‌رزان خورشید باسی له كه‌مته‌رخه‌میه‌كان كرد له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمی كه نه‌توانراوه مه‌رگه‌ساته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئازار‌و ناخۆشییه‌كانی ئاوڕی جددیان لێبدرێته‌وه.
پاشان وه‌هاب سه‌لام پێشمه‌رگه‌ی دێرین باسێكی ئه‌نفالی كرد‌و پێیوابوو له سه‌رده‌می ئه‌تاتوركدا به شێوه‌یه‌كی رێكخراو كورد له‌لایه‌ك و ئه‌رمه‌ن له‌لایه‌ك ئه‌نفالكراون و كاریگه‌ره سلبییه‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌تاوان به‌جێماوه‌و دهرهاویشتهكانیشی له‌هه‌موو بوارێكدا ده‌ركه‌وتووه.
له سیمیناره‌كه‌دا نووسه‌رو شاعیر (هه‌یبه‌ت) كه به باوكی هه‌ڵه‌بجه ناسراوه، ناوه‌ڕۆكی هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی كه پێشكه‌شكرابوون به زاراوه‌ی كرمانجی سه‌رو دووباره كرده‌وه‌و بابه‌ته‌كانی گه‌یانده ئه‌و خوشك و برا كوردانه‌ی باكورو رۆژئاوا كه ئاماده‌ی سیمیناره‌كه بوون.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22