riklam

روونكردنەوەیەك لەبێگەرد تاڵەبانیەوە

کوردستان 11:39 PM - 2015-04-26
رەتدەكاتەوە كە قسەی بەنەوشیروان مستەفا وتبێت

رەتدەكاتەوە كە قسەی بەنەوشیروان مستەفا وتبێت

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان سەرجەمی ئەو هەواڵە ناڕاستانە رەتدەكاتەوە كە گوایە ناوبراو قسەی بەنەوشیروان مستەفا وتبێت.

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكەیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، رایگەیاندوە:هەندێك هەواڵ و لێدوانی ناڕاست بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە لەچەند ئەكاونت و پەیج و وێبسایتێك كە گوایە من قسەم لەسەر جەنابی كاك نەوشیروان مستەفا كردووە، هەموو ئەم هەواڵانە دوورن لەراستیەوە.

دەشڵێت: ئەوانە هەموو هەڵبەستراوی خەڵكانی تێكدەرن كەچاویان بەیەكڕیزی هێزەكان هەڵنایات و لەئێستاشدا پەیوەندی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەئاستێكی زۆر باشدایەو روئیای هاوبەشمان بۆ ئایندە برەو بەو پەیوەندیانە دەدات، بۆیە هەموولایەك دڵنیادەكەمەوە هەر لێدوانێك بۆ شێواندنی ئەم راستیە مەرامی نەیارانە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket