riklam

سوید.. دوو خوێندكاری كورد بروانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست ده‌هێنن

تاراوگە‌‌ 08:47 PM - 2015-04-26
به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ به‌شداری گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆرایان كرد

به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ به‌شداری گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆرایان كرد

دوو خوێندكاری كورد بروانامه‌ی دكتۆرا له‌زانكۆی ‌لوند له‌ وڵاتی سوید به‌ده‌ست دێنن.

محه‌مه‌د یوسف میرزا و  روندك ئه‌حمه‌د حه‌وێز، كه‌ هاوسه‌ری یه‌كترن و هه‌ردووكیان خوێندكاری دكتۆران له‌ رۆژانی 23 و 24 ی ئه‌م مانگه‌ بروانامه‌ی دكتۆرایان له‌ زانكۆی لوند له‌ وڵاتی سوید پێبه‌خشراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌وه‌ به‌ مایه‌ی شانازی بۆ كوردستان ناوبران.

دكتۆرانامه‌كه‌ی خوێندكاری خوێندنی باڵا " محه‌مه‌د  یوسف میرزا " له‌ ژێر ناو نیشانی ،"  Isoprenelation and Net formation in تاوتوێكرا، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی دكتۆراكه‌ی خوێندكار محه‌مه‌د یوسف میرزا بریتی بوو له‌  "پرۆفیسۆر هنریك پورلارسیه‌س، سه‌رپه‌رشتیار -. پرۆفیسۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی- مالمو

سه‌رپه‌رشتیاری دووه‌م، ساره‌ ریگنر، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر
بروفیسور ماتیاس لاهور، بروفیسوری نه‌شته‌رگه‌ری- ستوكهولم.

پروفیسور یورگن لارسون، پروفیسوری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی- ستوكهولم

پروفیسور بیرنستابیری، پروفیسور نه‌شته‌رگه‌ری- لوند

یاریده‌ده‌ری بروفیسور، دكتور نیشتمان دزه‌یی،- مالمو

هاوكات رۆژی ٢٤-٤ تاوتوێی دكتۆرانامه‌ی خوێندكاری خوێندنی باڵا "  روندك ئه‌حمه‌د حه‌وێز "  له‌ژێر ناونیشانی " rac1 signaling regulates platelete-dependent inflammation in abdominal sepsis. 

 لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران بریتیبوون له‌ " ھنریك پورلاسیه‌س سه‌رۆك

 پروفیسور تولبا رینی، ئه‌ڵمانیا- ئه‌ندام
 پروفیسور كریستیان ریسبیك، ستوكھولم- ئه‌ندام.

- یاریده‌ده‌ری پروفیسور نیشتمان دزه‌یی، مالمو.،

پروفیسور فولكی یونسون. ستوكھولم

ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو خوێندكاریش پێكهاتبوو له‌  نه‌خۆشی هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ " كلینیكال فسیولوجی "

پاش تاوتوێكردنی هه‌ردوو دكتۆرانامه‌كه‌ له‌ دورۆژی جیادا، هه‌ردوو خوێندكاری خوێندنی باڵای   مه‌حه‌مه‌د یوسف میرزا، خاتوو رۆندك ئه‌حمه‌د حه‌وێز بروانامه‌ی دكتۆرایان  له‌ زانكۆی لوند له‌ وڵاتی سوید پێبه‌خشراو به‌مایه‌ی شانازی بۆگه‌لی كوردستان ناوبران .

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌كاتی تاوتوێكردنی دكتۆرانامه‌كه‌ هه‌ردوو خوێندكاری كورد به‌ئاڵای كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌یبوون 

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket