riklam

كاروانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان 08:38 PM - 2015-04-26
پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازیكرد له‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا

پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازیكرد له‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا

ئه‌مڕۆ 26-4-2015 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازیكرد له‌ وه‌به‌رهێن فاروقی مه‌لا مسته‌فا.

له‌ دیدارێكدا باسی دۆخی وه‌به‌رهێنان كرا له‌ پارێزگای كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ ده‌یدات له‌پێناو زه‌مینه‌سازیكردن بۆ وه‌به‌رهێنان.

له‌ دیداره‌كه‌دا، د.نه‌جمه‌دین جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه‌ رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت كه‌ شاری كه‌ركوك شارێكی سه‌رنجڕاكێش و خاوه‌نی سامانێكی زۆره‌و له‌ دۆخێكی ئه‌منی سه‌قامگیردایه‌، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێكهاته‌كانی.

PUKmedia   راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket