riklam

ژمارەی ئەوانەی لەبومەلەرزەكەی نیپاڵدا گیانیانلەدەستداوە

جیهان 08:13 PM - 2015-04-26
زیاتر لە پێنج هەزار كەسیش برینداربون

زیاتر لە پێنج هەزار كەسیش برینداربون

لەبومەلەرزەكەی نیپاڵدا زیاتر  حەوت هەزارو 500 كەس گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.

دوێنێ بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.9 پلەی رێختەر وڵاتی نیپاڵی هەژاندو بەهۆیەوە زۆربەی خانو بیناكانی ئەو وڵاتە داڕمان و تۆڕەكانی پەیوەندیی و كارەبا بچڕان، بەوتەی بەرپرسانی نیپاڵیش لەماوەی 81 ساڵی رابردودا كارەساتی سروشی لەو شێوەیە لەوڵاتەكەیاندا روینەداوە.

دوای بومەلەرزەكەی دوێنێش ئەمڕۆ 2015/4/26 دوو بومەلەرزەی تر بەگوڕەكانی 7.6 و 5.6 پلەی رێختەر نیپاڵی هەژاند.

بەرپرسانی حكومەتی نیپاڵ رایانگەیاند بەپێی ئامارە ناكۆتاییەكان ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە دوو هەزارو 500 كەس كە زیاتر لە 700یان دانیشتوی پایتەختن گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە پێنج هەزار كەسیش برینداربون و چارەنوسی دەیانی تریش نادیارە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket