riklam

هاوپه‌یمانان 23 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 07:48 PM - 2015-04-26
زه‌بری كوشنده‌ له‌ تیرۆرستانی داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ تیرۆرستانی داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 23 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 26-4-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 16 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و بێجی و رومادی و شه‌نگال و باشوری كه‌ركوك ئه‌نجامدراون، له‌و هێرشانه‌شدا چه‌ندین شوێن و بنكه‌ی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket