riklam

فه‌رمانده‌ هه‌ژار له‌پێناو خاكی كوردستان شه‌هیدبوو

کوردستان 06:53 PM - 2015-04-26
له‌شه‌ڕه‌كه‌ی داقوق شه‌هیدبوو

له‌شه‌ڕه‌كه‌ی داقوق شه‌هیدبوو

ئه‌مڕۆ 26-4-2014 له‌ شاری كه‌لار و له‌ گۆڕستانی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان هه‌فتانه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ مقه‌ده‌م هه‌ژاری ئاسایش كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی 18-4-2015 باشوری داقوق شه‌هیدبوو به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و وتاری كه‌سوكاری شه‌هید خوێنرایه‌وه‌و ئیبراهیم موسته‌فا باوكی شه‌هید هه‌ژار رایگه‌یاند: كوڕه‌كه‌م له‌پێناو خاكی پێیرۆزی كوردستان شه‌هیدبووه‌و هه‌رده‌م شانازی به‌و نازناوه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌م.

وتیشی: هێوادارم خوێنی كوڕه‌كه‌م ببێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و رزگاربوون له‌ چاوی ره‌شی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان.

دواتر تاجه‌ گوڵینه‌ی رێز له‌سه‌ر گڵگۆی شه‌هید دانرا.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

              فۆتۆ / كاوه‌ جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket