riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ كێشەی خوێندكاران پەیوەندی بە بەغداوە دەكات

کوردستان 06:18 PM - 2015-04-26
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌كات

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌كات

ئەمڕۆ 2015/4/26 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی خوێندكارانی بەشی زانستە سیاسییەكان كردو لە نزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكان بوو.

لە دانیشتنێكدا، كە لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، نوێنەرانی خوێندكارانی زانستە سیاسییەكان، داواكارییەكانییان خستەڕوو كە بریتی بوون لەپێدانی ناونیشانی وەزیفی شایستە كە بگونجێ لەگەڵ پسپۆڕییان و  شوێنیان لە نێو دامودەزگاكانی حكومەت بكرێتەوە كە پەیوەندار بێت بەبواری خوێندنیان.

هەر لەو كۆبوونەوەدا كە ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانستە سیاسییەكان و سەرۆكی كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان ئامادەبوون، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رێگا چارەسەرێكی خستەڕوو، لەوانە كێشەی سەرەكی خوێندكارانی زانستە سیاسییەكان، بەستراوەتەوە بەنەبوونی پلەی وەزیفییان لەیاسای خزمەتی شارستانی عیراق.

وتیشی: هەر ئەمڕۆ پەیوەندیم لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێكی كورد لەپەرلەمانی عیراق كردوەو داواملێكردون، رۆڵێ خۆییان ببینن، لەكاتی هەمواركردنەوەی پڕۆژە یاسای خزمەتی شارستانی، جێی پلەی وەزیفییان بۆ بكرێتەوە.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداربووانی كۆبوونەوەی ئاگاداركردەوە، كە لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵێكی جدی هەیە، كە نوسراوێك ئاڕاستەی فەخامەتی سەرۆك كۆماری عیراق بكرێت، بۆ ئەوەی سەرۆك كۆماریش، لە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە رۆڵی كارای بنوێنیێت.

لەبەر گرنگی بابەتەكەو دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئانی، قوباد تاڵەبانی وتی:لەگەڵ وەزیری پەروەردەو وەزیری خوێندنی باڵا  لەپەیوەندی دەبم، تاوەكو هەرێمی كوردستان، سود لە تواناكانی ئەو بەشە گرنگەی كۆمەڵگە وەربگرێت و وەك بەشە زانستییەكانی تر ماف و ئیمتیازاتی گونجاویان پێبدرێت.

PUKmedia   

5517152642015_424.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket