riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌كات

کوردستان 05:37 PM - 2015-04-26
پیرۆزبایی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌كات

پیرۆزبایی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی 39 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.

مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان پڕه‌ له‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه‌ ئێوه‌ی لاوان و قوتابی و خوێندكارانی كوردستان خاوه‌نی شانازییه‌كه‌یانن، قوربانیدانی لاوانی وڵاته‌كه‌مان له‌پێناو به‌رگرییكردن له‌ خاك و گه‌له‌كه‌مان، هۆیه‌كی سه‌ره‌كیی مانه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌مانه‌.

وه‌ك چۆن ڕۆڵی خوێندكاران و قوتابیان و لاوان له‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌دا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر بووه‌، ئێستاش كه‌ گه‌ل و وڵاتمان به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێكی داسه‌پاوی دوژمنێكی دڕنده‌ بۆته‌وه‌ و له‌ شه‌ڕێكداین كه‌ شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌، ڕۆڵی ئێوه‌ زۆر هه‌ستیارتر و گرنگتره‌ و له‌ كاتێكدا شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تی و پاراستنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان وه‌ده‌ست هێناوه‌، پێویسته‌ به‌ هه‌مان هه‌ستی پێشمه‌رگانه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕۆیی بگرن و به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌وڵانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ بێ ئیراده‌كردن و لاوازكردنی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری لای گه‌نجانی وڵاتمان له‌ئارادایه‌. گه‌لێك خاوه‌نی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و بڕوابه‌خۆبوو بێت ئایینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌تی.

هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن

مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2015-4-26

PUKmedia سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket