7 به‌كارهێنانی لیمۆ بۆ جوانكاری
هەمەرەنگ 04:27 PM - 2015-04-26.
هه‌موومان لیمۆ له چێشتلێناندا به‌كارده‌هێنین له‌به‌ر ئه‌و تامه‌ی كه هه‌یه‌تی، یان وه‌كو چاره‌سه‌رێك له ماڵه‌وه بۆ زۆربه‌ی پێویستییه‌كان. هه‌روه‌ها به‌كاریده‌هێنین بۆ جوانكاری، لیمۆ پێست رووناكده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له له‌ناوبردنی ڤایرۆسدا.
لێره‌دا حه‌وت رێگا هه‌یه كه ده‌توانی لیمۆ به‌كاربهێنیت بۆ جوانكاری
1- لیمۆ لێوه‌كانت ته‌ڕو شێ‌دار ده‌كات: زۆر هۆكار هه‌یه كه وا له لێوه‌كانت ده‌كات وشك ده‌ربكه‌وێت. پێش نووستن بڕێكی كه‌م ئاوی لیمۆ بخه‌ره سه‌ر لێوه‌كانت. لێوه‌كانت شێ‌دار ده‌كات.
2- لیمۆ به‌كاربهێنه بۆ پێستی بن باڵ: لیمۆ ره‌نگی تاریكی جه‌سته‌ت لاده‌بات و هه‌روه‌ها وه‌كو لابه‌ری بۆنی ناخۆش رۆڵده‌بینێت. ترشی لیمۆ به‌رپرسه له لابردنی به‌كتریا كه هۆكاری بۆنی ناخۆشه. تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ئاوی لیمۆو هه‌نگوین و ئارد دروستبكه‌و بیده له بن باڵت بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر.
3- كونه ره‌شه‌كان به لیمۆ لاببه: لیمۆ پاككه‌ره‌وه‌ی پێسته‌و هانده‌رێكی لابردنی ئاوێته‌ی ژه‌هره‌كانه كه وایان لێده‌كات له‌دژی كونه ره‌شه‌كان بجه‌نگن. لیمۆیه‌ك بده له پێستت بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه. دڵنیابه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م كرداره‌دا به‌دووربیت له تیشكی خۆر، چونكه ده‌بێته هۆی گۆڕانی ره‌نگی پێستت. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی كه دژه به‌كتریایه، لیمۆ شێوه‌ی پێست باشتر ده‌كات و هانی لابردنی بڕێكی زۆری چه‌وری ده‌دات.
4- لیمۆ پێستێكی جوان دروستده‌كات: لیمۆ زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێستێكی چه‌وریان هه‌یه. پێش نوستن لیمۆیه‌ك بگوشه‌و به لۆكه‌یه‌ك بیده له روخسارت، شه‌و باشترین كاته بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی نابێت خۆت روبه‌ڕووی خۆر بكه‌یته‌وه.
5- لیمۆ به‌كاربهێنه وه‌ك مادده‌یه‌كی سپیكه‌ره‌وه‌و به‌هێزكه‌ری نینۆك: لیمۆ نینۆكه‌كانت به‌هێزده‌كات و هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر نینۆكه‌كانت هه‌بێت لایده‌بات. هه‌ندێك لیمۆ له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌و پاشان بیده له نینۆكه‌كانت.
6- لیمۆ به‌كاربهێنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كان: هه‌ندێك ئاوی لیمۆ بخه‌ره‌سه‌ر ناوچه‌ی توشبوو به نه‌خۆشی بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك، پاشان بیشۆ. ئه‌مه رێگه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ره بۆ نه‌هێشتنی نیشانه‌كان. شه‌و باشترین كاته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌كرێت خۆر هۆیه‌ك بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی خراپ.
7- لیمۆ به‌كاربهێنه بۆ بریقه‌داركردنی پرچت: ئه‌مه باوترین به‌كارهێنانی لیمۆیه، سه‌لمێنراوه كه لیمۆ زۆر كاریگه‌ره بۆ پرچت. هه‌ندێك لیمۆ بده له پرچت و له خۆر بیپارێزه. پرچت بریقه‌دارترو دره‌وشاوه‌تر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌یت ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت ئه‌م كاره له هه‌فته‌یه‌كدا جارێك ئه‌نجامبده.
PUKmedia و/ په‌یام شه‌ریف
س/ www.healthy food team.com
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19