riklam

دادگا سزای به‌سه‌ر باوك و زڕ دایكی ئه‌حمه‌د سه‌پاند

کوردستان 03:30 PM - 2015-04-26
ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌حمه‌د-یشی خسته‌ ئه‌ستۆی باپیری

ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌حمه‌د-یشی خسته‌ ئه‌ستۆی باپیری

دادگای كه‌ركوك بڕیاری زیندانیكردنی شه‌ش مانگی به‌سه‌ر باوك و زڕ دایكی ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 6 ساڵاندا سه‌پاند، هه‌روه‌ها ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌حمه‌د-یشی خسته‌ ئه‌ستۆی باپیری.

عه‌مید رزگار عه‌بدول له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خێزان له‌پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: دادگا پێش دوو رۆژ، بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و منداڵه‌ ده‌ركرد، كه‌ به‌ ناوی (ئه‌حمه‌د) له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن باوك و زڕدایكیه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ درابوو، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باوك و زڕدایكی ئه‌حمه‌د به‌ 6 مانگ زیندانی ده‌ستگیركران.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌حمه‌د و خوشكه‌كانی خراوه‌ته‌ سه‌رئه‌ستۆی باپیری ئه‌حمه‌د، باوكی و زڕ دایكی ئه‌حمه‌دیش له‌پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت فه‌سڵكران.

جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌كۆتایی ساڵی رابردوو ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 6 ساڵان له‌لایه‌ن باوك و زڕدایكیه‌وه‌ به‌شێوازێكی خراپ ئه‌شكه‌نجه‌درا كه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی شه‌قامی كوردیی لێكه‌وته‌وه‌.


PUKmedia رۆژنامه‌ی هه‌واڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket