riklam

سه‌رۆك كۆمار: حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ بۆ رێككه‌وتن كۆشش ده‌كه‌ن

عیراق 03:05 PM - 2015-04-26
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پابه‌ندبوونی ولاته‌كه‌ی به‌ یارمه‌تیدانی عیراق دووپاتكرده‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پابه‌ندبوونی ولاته‌كه‌ی به‌ یارمه‌تیدانی عیراق دووپاتكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠١٥/٤/٢٦ سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فیلیپ هامۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو وه‌فدی هاوڕێی كۆبووه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم به‌خێرهاتنی به‌ڕێز هامۆنی كردوو ئاماژه‌ی كرد بۆ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان عیراق و شانشینی یه‌كگرتوو، پێوسیتی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری بگرێته‌وه‌ به‌وجۆره‌ی كه‌ خزمه‌تی خواست و داواكانی هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات له‌پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانیدا، سه‌رۆك مه‌عسوم رۆڵی شانشینی یه‌كگرتووی به‌رز نرخاند له‌پشتیوانی عیراق له‌بواره‌كانی مرۆیی و یارمه‌تیدانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر ئه‌ویش له‌رێی به‌شداریكردنی له‌ریزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

به‌ڕێزیان روناكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئێستای هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی سه‌رتاسه‌ری و واقعی كه‌ پشت ببه‌ستێت به‌ پره‌نسیبه‌كانی ده‌ستورو ماف و قانونه‌كان و واقعی پارێزگاكان و پێكهاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌چاوبكرێت، دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ بایه‌خی ته‌واوبدرێت به‌ كۆتایهێنانی مه‌ینه‌تی ئاواره‌بووه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیان له‌تیرۆر.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆك مه‌عسوم لێكتێگه‌یشتنی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ردوولا هه‌وڵ و كۆششی ته‌واو ده‌ده‌ن له‌پێناو رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی پێشوو.

لای خۆشیه‌وه‌ فیلیپ هامۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ستایشی رۆڵی سه‌رۆك مه‌عسومی كرد له‌نزیك خستنه‌وه‌ی بیروبۆچوون و روانینه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هاندانیان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كانی كه‌ رووبه‌ڕووی عیراق ده‌بێته‌وه‌ له‌ریزی پێشه‌وه‌یان مه‌ترسی چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆرست.

له‌كۆتایدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پابه‌ندبوونی ولاته‌كه‌ی به‌ یارمه‌تیدانی عیراق بۆ جه‌نگی تیرۆر دووپاتكرده‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket