riklam

مه‌كته‌بی رێكخستن پیرۆزبایی له‌كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:53 PM - 2015-04-26
پیرۆزبایی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران

پیرۆزبایی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران

به‌بۆنه‌ی 39 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانه‌وه‌ مه‌كته‌بی رێكخستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌ی خوێندكاران ده‌كات.

 ده‌قی بروسكه‌كه‌..

ئه‌مڕۆ ( 39) ساڵ تێئه‌په‌ڕێت به‌ سه‌ر دامه‌زراندنی ( ك.خ.ك) دا به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ئه‌كه‌ین به‌هیواین هه‌ڵكردن مۆمێكی نوێی ته‌مه‌نی رێكخراوه‌كه‌تان هه‌نگاوێكی تر بێت به‌ئاڕسته‌ی به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خوێندكارانی كوردستان ، ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ماوه‌ی (39) ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی قۆناغ و هه‌وراز و نشێوی زۆر ببڕێت و به‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میدا سه‌ركه‌وتو بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی گرنگ له‌ خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی خوێنكارانی كوردستاندا بۆ خۆی و كوردایه‌تی تۆمار بكات ، ئێستاش كه‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ردا هاتووه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به‌ دید و تێڕوانینێكی تازه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا مامه‌ڵه‌ بكات و كێشه‌و داواكارییه‌كانی خوێندكاران له‌به‌ر رۆشنای گۆڕانكاریه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت ، بێگومان زۆر بوونی ناوه‌نده‌كانی خوێندن  و ژماره‌ی خوێندكاران له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ، پێویستی به‌به‌رنامه‌ و هه‌نگاوی جدی و كاری هاوبه‌ش هه‌یه‌ هه‌تا به‌و هۆیه‌وه‌ بتوانن ئه‌و ئامانجه‌ی له‌ دروستبونی تاكی ته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵدا هه‌تانه‌ بێته‌ دی ، جارێكی تر گه‌رمترین پیرۆزبای ساڵیادی دامه‌زراندن كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانتان لێده‌كه‌ین  و مه‌كته‌بی رێكخستن وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی خه‌باتی ره‌وای خوێندكاران و كۆمه‌ڵه‌ ئه‌بێت .

مه‌كته‌بی ڕێكخستن


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket