riklam

سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌وز كۆبوه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:30 PM - 2015-04-26
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی فراكسیۆنی یه‌كێتی

سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی فراكسیۆنی یه‌كێتی

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26/4/2015 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سلێمانی به‌ گه‌رمیی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.


له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌مین بابه‌ شێخ نوێنه‌ری(ی.ن.ك) له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی بو ، خاتو بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌  به‌ ناوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه‌  خۆشحاڵیی نیشان دا كه‌ جارێكی تر به‌ دیداری  به‌ڕێزیان شاد بون به‌ تایبه‌تیی كه‌ ته‌ندروستییان رۆژ به‌رۆژ له‌ به‌رو پێشچونی گه‌وره‌دایه‌  و وتی "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه‌ كه‌ به‌دیداری ئێوه‌ ی رابه‌ر و مامۆستای  دیموكراسیی و قانون شاد بوین  و ئێمه‌ هه‌مو قوتابی  رێباز و قوتابخانه‌ گه‌وره‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی تۆین و له‌ ناو په‌رله‌ماندا په‌یام و سیاسه‌ت و تێڕوانینه‌كانی ئێوه‌ و ی.ن.ك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین   له‌ هه‌مو بواره‌كان و داڕشتنی قانونه‌كان بۆ  رێكخستنی ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌سپاندنی دیموكراسیی  و خزمه‌ت كردن  جێبه‌جێكردنی  داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنمان پێداون ".


خاتو بیگه‌رد ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ه‌ كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان رۆڵی باش و به‌رچاو ده‌بینێت له‌ بۆ ده‌ستوری كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی تا ده‌ستورێكی دیموكراسیی بچه‌سپێت   و  وتی"له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تردا كار ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌كایه‌ی ده‌ستورێك كه‌ بنه‌ماكانی له‌به‌ر روناكی راسپارده‌ و روانینه‌كانی ئێوه‌دا بێت .رایشیگه‌یاند  ئێمه‌ په‌یامه‌كه‌ی تۆ  ده‌پارێزین و جێبه‌جێ ده‌كه‌ین هه‌مو یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگین   كاری جدی ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌ هه‌مو  كایه‌كاندا . ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد  ئه‌وه‌  سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و وه‌فادارییه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو قوربانیانی چه‌كی كیمیایی .  په‌رله‌مانتار گه‌شه‌شێخ دارا حه‌فیدیش ئاماژه‌ی بۆ په‌یڕه‌و كردنی راسپارده‌ و سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد له‌ ئاست مه‌سه‌له‌ی ژنان و مافه‌كانیان له‌ كاری په‌رله‌مانییدا  و ،وتی :ئێمه‌ هێز و تونا كان له‌ روانگه‌ی روانینه‌كانیی به‌ڕێزتانه‌وه‌ یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان و چونكه‌ ئێوه‌ له‌و بواره‌دا پێشڕه‌ون و هه‌میشه‌ داكۆكی كاری به‌هێزی ژنانن ".
په‌رله‌مانتار ساڵح فه‌قێش  سڵاوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی گه‌یاند بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال  كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانیی له‌ توێژی خوێنكار و گه‌نجان ده‌كات.


په‌رله‌مانتار دلێر ماوه‌تیش جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا دوپاتیكرده‌وه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ر و داكۆكیكاری  به‌ نیشتمانیكردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ كه‌ به‌ڕێزیان  چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند چیتر فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ره‌خساندن و زه‌مینه‌ خۆشكردنی  پێكهێنانی یه‌ك هێز ویه‌ك رێكخستنی پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت ، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی ئێستا سه‌رگه‌رمی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنیانین و هێزه‌كان له‌ هێزی یه‌كگرتودا رێك ده‌خه‌ین ، وه‌ك چۆن له‌ سه‌رده‌می خه‌باتی سه‌ختدا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی هه‌مو گه‌ل بون و بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی هه‌مو گه‌ل به‌گژ دیكتاتۆریه‌تدا ده‌چونه‌وه‌ .
سه‌رۆك مام جه‌لالبه‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیی له‌و ئه‌ركانه‌  كرد كه‌ پارله‌مانتارانی فراكسیۆنی ی.،ن.ك له‌ په‌رله‌ماندا رای ده‌په‌ڕێنن له‌ كۆتاییشدا وه‌فده‌كه‌ وێنه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵیان له‌گه‌ڵ  به‌ڕێزیان گرت كه‌  به‌گه‌رمیی به‌ڕێی كردن .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket