riklam

هۆكاری نه‌ناردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كرێت

کوردستان 02:08 PM - 2015-04-26
ه‌رده‌وام ده‌بین  له‌داكۆكی كردن  له‌مافه‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

ه‌رده‌وام ده‌بین له‌داكۆكی كردن له‌مافه‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/4/2015 وه‌فدی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
                                                                
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری سه‌ره‌تا ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی كورد له‌لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد، سه‌باره‌ت به‌ داكۆكی كردن له‌مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها دووپاتی پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به‌رێكه‌وتنی دارایی  هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌، چونكه‌ به‌غدا باشترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌ دارایه‌كانمان، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پشكی پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌دا، كه‌  به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بوایه‌ ساڵانه‌ ترلیۆنێك و دووسه‌د ملیار دینار وه‌ك پشكی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرایه‌، به‌ڵام  به‌ روونی ئه‌م بڕه‌ ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌ له‌یاسای بودجه‌ی 2015 ی عیراق                                                                                           
وه‌زیری دارایی و ئابووری  باسی ره‌ش نووسی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی  ساڵی  2015 كوردستانی كردو رونیكرده‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوینه‌ته‌وه‌، كه‌ ئایه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی 2015 هه‌بێت یاخود نا، ده‌مانه‌وێت ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی  هه‌ردوولا بێت،  گرفتی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 ناڕوونیه‌  له‌ره‌وانه‌كردنی به‌شه‌ بودجه‌ی  كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌. هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش  كه‌ باس له‌ ره‌ش نووسی بودجه‌ی ساڵی 2015 ده‌كه‌ن  بێ بنه‌مان، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌م ره‌ش نووسه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران  و په‌رله‌مان نه‌كراوه‌.                                                   
ئه‌حمه‌دی حاجی  ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌  جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین  له‌داكۆكی كردن  له‌مافه‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و چاودێری و به‌دواداچوونی به‌رده‌ام له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دارایانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.                                              
وه‌فده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عیراق پێكهاتبوون له‌ ئه‌حمه‌دی حاجی  ره‌شید بڕیارده‌ر، مه‌سعود حه‌یده‌ر هه‌روه‌ها حاكم سه‌رحان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عیراق.           


PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket