riklam

په‌یامی سه‌رۆك كۆمار له‌ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستاندا

عیراق 02:04 PM - 2015-04-26
د. فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆك كۆماری عیراق

د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

به‌بۆنه‌ی 39 ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا د.فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتارییه‌ و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌توانن شانازی به‌ خۆتان و خه‌باته‌كه‌تانه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ به‌درێژایی تێكۆشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆڵێكی ئێجگار گرنگ و پر شانازیتان گێڕاوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌موو شۆڕش و راپه‌رینه‌كاندا خوێنتان به‌خشیوه‌و فیداكاریی و خۆنه‌ویستیتان نواندووه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌: نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌، به‌ڵكو ده‌توانن شانازیش به‌و راستییه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ڵقوڵاوی ناو ریزه‌كانی خوێندكاران و قاڵبووی ناو خه‌باتی خوێندكارانن.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا  د. فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت: شانازیش به‌و راستییه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ڵقوڵاوی ناو ریزه‌كانی خوێندكاران و قاڵبووی ناو خه‌باتی خوێندكارانن.


ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستاندا..

  به‌رێزان سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی
 كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ ئێوه‌و هه‌موو خوێندكارانی كوردستان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م بۆنه‌ پرشنگداره‌ هانده‌رتان بێت بۆ زیاتر كاركردن و فیداكاری له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی خوێندكاران و هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجه‌كانیان.

خوێندكارانی ئازیز ..

ئێوه‌ ده‌توانن شانازی به‌ خۆتان و خه‌باته‌كه‌تانه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ به‌درێژایی تێكۆشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆڵێكی ئێجگار گرنگ و پر شانازیتان گێڕاوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌موو شۆڕش و راپه‌رینه‌كان دا خوێنتان به‌خشیوه‌و فیداكاریی و خۆنه‌ویستیتان نواندووه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌، به‌ڵكو ده‌توانن شانازیش به‌و راستییه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ڵقوڵاوی ناو ریزه‌كانی خوێندكاران و قاڵبووی ناو خه‌باتی خوێندكارانن.

بۆیه‌ ئه‌مڕۆش كه‌ عیراق و كوردستان گیرۆده‌ی مه‌ترسی تیرۆریستانی داعش بووه‌ته‌وه‌، دیسان ئێوه‌ له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی خوێنده‌واریی و جه‌ماوه‌ریی و پێشمه‌رگایه‌تی و رووناكبیری ئاماده‌ییتان هه‌یه‌و به‌ هه‌موو تواناتانه‌وه‌ به‌رگری له‌ ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراتی و باڵاكانی ووڵات ده‌كه‌ن  كه‌ ئه‌مه‌ش شانازییه‌كی ترتانه‌ له‌ ناو كاروانه‌ نه‌پساوه‌كه‌ی تێكۆشانتاندا.

له‌ كۆتایی دا هیوادارم ئێوه‌ی خوێندكاران هه‌رده‌م  له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات دا بن  و وه‌ك نه‌وه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكی كوردستان بمێننه‌وه‌.

هه‌ر شادو سه‌ركه‌وتووبن


  دڵسۆزتان
  دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
 سه‌رۆك كۆماری عیراق   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket