خاپوركردنی قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تای جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد بوون
جینۆساید 01:52 PM - 2015-04-26خاپوركردنی قه‌ڵادزێ
كرده‌وه قێزه‌ونه‌كانی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وامبوو له 24-4-1974، سه‌عات 09:15 ده‌قیقه‌ی به‌یانی، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به دڕندانه‌ترین شێوه به‌چه‌كی سوتێنه‌ری ناپاڵم، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی شاری سیڤیلی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ.
به‌یانی ئه‌و رۆژه وه‌ك هه‌ر به‌یانیه‌كی تر بوو لای خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵام مه‌خابن و ئه‌و رۆژه كرا به شیوه‌ن و چه‌ندین رۆڵه‌ی كورد به پیرو گه‌نج و منداڵ و كوڕ‌و كچه‌وه گیانیان له ده‌ستداو له‌و هێرشه‌دا نزیكه‌ی 350 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون.
جێی باسه فڕۆكه‌وانی ئه‌و هێرشه له دوایدا ئاشكرابوو خه‌ڵكی شاری موسڵ بوو ناوی (سالم سلیم سلطان)بوو، هه‌رچه‌نده به‌پێی زانیارییه‌كان بێت ناوبراو دوای روخانی رژێمی به‌عس دستگیركرا به‌ڵام چاره‌نوسی نادیاره‌و كه‌س نازانێت به چ سزایه‌ك گه‌یشتووه.
له‌و بۆردومانه‌دا چه‌ندین كه‌سی پله‌دار شه‌هیدبوون له‌وانه شه‌هیدی پله یه‌ك هیوا عه‌بدول غه‌فور حسێن، شه‌هید بورهان شاسوار، شه‌هید حه‌مه ساڵح سامسام كه پێشه‌نگی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌ی رِه‌نجده‌رانی كوردستان، بوون، له‌ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌دا زیاتر له 22 خانوی هاووڵاتیانی شاره شه‌هیده‌كه‌ی قه‌ڵادزێ تێكدران زیاتر له 36 دوكانی ئه‌و شاره ته‌ختكران و كاول بوون، هه‌روه‌ها 8 بینای حكومی له‌وانه به‌نگه‌ڵه‌ی توتن هه‌ڵگرتن كه‌ئه‌و كات كرابوو به‌شوێنی نوستن و حه‌وانه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، قوتابخانه‌ی قه‌ڵادزێ-ی كچان، قوتابخانه‌ی پشده‌ری سه‌ره‌تایی، خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ، به‌شێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، بینای شاره‌وانی، ماڵی قائیمقام، تێكدران.
لیستی ناوی خانووی هاووڵاتیان كه‌به‌ر بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه كه‌وتن:
١- ماڵی ئه‌حمه‌دی حاجی سابیر
٢- ماڵی رِه‌سوڵی مام ئه‌حمه‌د
٣- ماڵی مامۆستا غه‌ریب
٤- ماڵی زاهیری كاره‌با
٥- ماڵی مامۆستا عبدولرِه‌زاق
٦- ماڵی حه‌سه‌ن حاجی مه‌حمود
٧- ماڵی ئه‌حمه‌د خاسه
٨- ماڵی سه‌لیم مینه ئاغا
٩- ماڵی مه‌لا عومه‌ر
١٠- ماڵی حاجی فه‌قێ
١١- ماڵی محه‌مه‌دی مه‌لا عومه‌ر
١٢- ماڵی حسه‌ینی حه‌ماڵ
١٣- ماڵی رِه‌شید بۆره
١٤- ماڵی حاجی عه‌لی
١٥- ماڵی فایه‌قی حه‌سه‌ن بیلی
١٦- ماڵی عومه‌ری كوێخا ره‌سوڵ
١٧- ماڵی فه‌تحی حاجی كه‌ریم
١٨-ماڵی عه‌لی كه‌بابچی
١٩-ماڵی حه‌مه‌مینی سوره
٢٠-ماڵی عه‌زیری نه‌جار
٢١-ماڵی محه‌مه‌د قادر ره‌سوڵ
٢٢-قادری وه‌ستا ئه‌حمه‌د
لیستی ناوی خاوه‌ن دووكانداره‌كان كه دوكانه‌كانیان به‌ته‌واوی وێران كران:
١-دوكانی مه‌حمودی كوێخا برایم
٢- دوكانی هه‌مزه‌ی حه‌مه شوان
٣- دوكانی چایخانیی مه‌جید كێله‌سپی
٤-دوكانی ئه‌حمه‌د عه‌زیز
٥-دوكانی حاجی عه‌لی
٦- دوكانی زاهیری رِه‌سام
٧- دوكانی مه‌حمود
٨- دوكانی حه‌سه‌نه شه‌ل
٩- دوكانی فه‌تاحی حاجی برایم
١٠- دوكانی ئه‌حمه‌دی قه‌یاغه‌وان
١١- دوكانی عه‌لی كۆیی
١٢- دوكانی كه‌مال عه‌لی كۆیی
١٣- دوكانی نوری سه‌عید
١٤- دوكانی قادری حه‌مه حاجی
١٥- دوكانی ئه‌سكه‌نده‌ر
١٦- دوكانی وه‌ستا حاجی دارتاش
١٧- دوكانی محه‌مه‌دی عه‌لی تاتۆز
١٨- دوكانی ئه‌حمه‌دی عه‌لی عه‌جه‌م
١٩- دوكانی ئیسماعیلی مام ئه‌حمه‌د
٢٠- دوكانی حسینی مه‌لا مه‌حمود
٢١- دوكانی عه‌بدوڵڵای مام ئه‌حمه‌د
٢٢- دوكانی عه‌بدولرِه‌حمانی رِۆسته‌م
٢٣- دوكانی سه‌عید ره‌سام
٢٤- دوكانی شیخ ته‌ها
٢٥- دوكانی عه‌بدوڵڵای مامی لاو
٢٦- دوكانی عه‌وێزی قه‌ساب
٢٧- دوكانی حه‌سه‌نی رِه‌سوڵ چاوشین
٢٨- دوكانی عه‌زیز قه‌ساب
٢٩- دوكانی مام رِه‌شیدی قه‌ساب
٣٠- دوكانی شیخ ته‌ها
٣١-دوكانی جه‌مالی حاجی عه‌لی
٣٢-دوكانی سالح
٣٣-دوو دوكانی تر كه‌ناوی خاوه‌نه‌كانیان نه‌زانراوه
٣٤-چوار دوكانی تر ناویان نه‌زانراوه
٣٥-چایخانه‌ی عه‌بدولره‌حمانی مام برایم
٣٦-دوكانی ئه‌حمه‌د بایز
جێی باسه له ئێستادا شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه‌و ئاوه‌داكراوه‌ته‌وه‌و ژیان تێیدا ئاساییه‌و ئاسه‌واری ئه‌و بۆردومانه نه‌هێڵراوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌موو ساڵێك له رۆژی 24-4ی یادی ئه‌و بۆردومانه ده‌كرێته‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه له‌دوای دوو رۆژ له بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو رۆژی 26-4-1974 هه‌ستا به بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و نزیكه‌ی 50 كه‌س شه‌هیدبوون و به ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
41 ساڵ به‌ر له‌ئێستا له ئێواره‌یه‌كی پرِ له تراژیدیدا هه‌ڵه‌بجه كه‌وته به‌ر شاڵاوی فرِۆكه مه‌رگ هێنه‌ره‌كانی رژێمی ره‌فتار فاشی به‌عس و بۆ یه‌كه‌مینجار به‌چه‌كی قه‌ده‌غه كراوی ناپاڵم بۆردومان كرا‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه شه‌هیدبوونی ده‌یان رِۆڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئاواره‌بوونی سه‌دانی دیكه‌ی بۆ سنوره‌كان لێكه‌وته‌وه.
جوڵانه‌وه سیاسیه‌كان رِژێمی ترساندبوو
هه‌ڵه‌بجه به‌پێی ئه‌و پێگه‌و شوێنه جوگرافیه‌ی له مێژه‌وه هه‌یبووه‌و هاوكات ناوچه‌یه‌ك بوه هه‌میشه شوێنی وه‌ستانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر به‌داگیر كه‌ران و داڵده‌ی هه‌موو هێزو شانه‌یه‌كی داوه كه خه‌باتی له پێناو كورد دا كردبێت هه‌رئه‌مه‌ش وایكرددووه له مێژه‌وه قوربانی بدات و رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان لێی بترسن و هه‌موو جۆره چه‌كێك بۆ سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستان به‌كاربهێنن .
ئه‌ركان خه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: هه‌ڵه‌بجه له مێژوودا هه‌لچگری ئایدۆلۆجیایه‌ك بووه كه هه‌رگیز نشتیمان و نه‌ته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری بیركردنه‌وه‌یدا نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ دا ژیاوه ئه‌مه‌ش وایكردوه ده‌یان راپه‌ڕین و شۆڕش و روبه‌ڕوبونه‌وه به‌خوێنی سه‌دان رۆڵه‌ی دژی داگیر كه‌ران رابوه‌ستێت هه‌ربۆیه ئه‌م جوڵانه‌وانه مایه‌ی مه‌ترسی بوون و هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی حزبی به‌عسی كه له‌گۆرِ نرا، هاتبێته سه‌ر حوكم بیری له قرِ كردنی ئه‌م شاره كردوه‌ته‌وه، بۆیه له مێژوودا ناسناوی شاری شه‌هیدان و قوربانی پێداراوه‌و ئێستاش پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستانه.
ئامارێكی روون نیه بۆ ژماره‌ی شه‌هیده‌كان.
(26-4-1974) هێنده جه‌رگبرِ بوو تا ئێستاش گورِی ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌هیده‌كانی ئه‌و تاوانه دیار نیه‌و ژماره‌ی قوربانیانیش به ته‌واوه‌تی نازانرێت ئه‌مه‌ش وایكردوه نه‌توانرێت ساڵانه به شیوه‌یه‌كی به‌ربڵاو یادی ئه‌م تاوانه بكرێته‌وه.
حه‌مید عه‌بدوڵڵا كه كوڕی شه‌هیدێكی ئه‌و تاوانه‌یه به PUKmedia ی راگه‌یاند: گه‌لی كورد له رابردوودا‌و ئێستادا زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاویان به ژیانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی دونیا هه‌ڵنه‌هاتووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه روبه‌ڕوی ده‌یان تاوان بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: له‌و رِۆژه‌دا باوكم شه‌هیدبوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ دوای (41) ساڵ نازانم گۆرِه‌كه‌ی له‌كوێیه‌و براوه‌ته ئێران و له‌وێ شه‌هیدبووه‌و تا ئێستا به‌دروستی ژماره‌یه‌ی قوربانییه‌كان نازانرێت و داواشیكرد له حكومه‌تی هه‌رێم هاوكار بێت بۆ گێرِانه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیده‌كانیان.
شه‌هیده‌كان وه‌ك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بناسێنرێن.
شه‌هیده‌كانی تاوانی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه تائێستادا وه‌ك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر نه‌ناسێنراون به شێكیان كراونه‌ته شه‌هیدی هاووڵاتی و به‌شێكی دیكه‌شیان بێ به‌شبوون له موچه.
فه‌ره‌ج حه‌مه ساڵح برای یه‌كێك له شه‌هیده‌كانی ئه‌و تاوانه له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و تاوانه‌دا شه‌هیدبوون به هه‌مان شێوه‌ی شه‌هیده‌كانی جینۆساید‌و شه‌هیدی سه‌نگه‌ر ده‌بێت هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كیان بۆ بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان كراونه‌ته شه‌هیدی هاووڵاتی و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به بیانوی نه‌بوونی واس مووچه‌كانیان براوه كه من نموونه‌یه‌كم له‌وانه و تا دایكم كۆچی دوای نه‌كردبوو برِی (250) هه‌زارمان پێده‌درا به‌ڵام له ئێستادا موچه‌كه‌مان برِاوه به‌و بیانوی ئه‌وه‌ی دایكم كۆچی دوایی كردوه‌و ئه‌و وارس بووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه (50) كه‌س شه‌هیدبوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌مرِۆ (26-4-2015) هه‌ستا بوون به كردنه‌وه‌ی ساڵیاده‌كه‌و رایانگه‌یاند كه له‌و رِۆژه‌دا (50) كه‌س وه‌ك شه‌هیدو (100) كه‌س وه‌ك بریندار تۆماركراون.
سه‌عدون محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوبه‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌و رِۆژه‌دا (50) كه‌س شه‌هیدبوون و (1000) هه‌زار كه‌سیش وه‌ك بریندار تۆمار كراون و ئێمه وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان ئاماده‌ین مامه‌ڵه بۆ هه‌ركه‌سێك بكه‌ین كه تۆمار نه‌كراوه وه‌ك شه‌هید.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی وه‌ك شه‌هید سه‌نگه‌ر تۆمار نه‌كراون به‌ڕێوبه‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند ئێمه‌ش داوا له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه بكاته شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و له‌و رِووه وه پشتیوانی ئه‌و داوای كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
جی باسه (41) ساڵ به‌ر له ئێستا‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی پیلان بۆ دارێژراو حكومه‌تی به‌عسی رِووخاو پلانی سڕینه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستان دانا‌و دوای ئه‌نجامدانی كوشتارێكی گه‌وره له قه‌لادزێ دا بۆیه‌كه‌مین جار به چه‌ندین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌جۆری ناپاڵم و چه‌ند چه‌كێكی دیكه هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومان كرد‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هاووڵاتی بوونه قوربانی.
PUKmedia ئا / هۆزان رۆسته‌م و فه‌رحان حه‌مه‌خان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23