riklam

رۆحانی: ئه‌ركی پۆلیس جێبه‌جێكردنی ئیسلام نییه‌

جیهان 12:30 PM - 2015-04-26
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران

سه‌رۆك كۆماری ئێران داوا له‌ پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ یاسا جێبه‌جی بكه‌ن نه‌ك حوكمه‌كانی ئیسلام.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانده‌ باڵاكانی پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه‌ ئه‌ركی پۆلیس جێبه‌جێكردنی ئیسلام نییه‌، به‌ڵكو ئه‌ركی پۆلیس جێبه‌جێكردنی یاسایه‌، ئه‌گه‌ر یاسا جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵك تووشی كێشه‌ ده‌بن.

سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌رپرسان و پۆلیس ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌بیربێت كه‌ خاوه‌نی سه‌ره‌كی وڵات خه‌ڵكن و پۆلیس و به‌رپرسان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پۆلیسی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌خاوه‌نی پۆلیسێكی باش بێت جیاوازی هه‌یه‌.

جێی باسه‌ ساڵی رابردووش حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ وتارێكدا رایگه‌یاندبوو كه‌ ناكرێت به‌ بێهوده‌ خه‌ڵك نیگه‌ران بكرێت و ده‌بێت رێگه‌ بدرێت كه‌ خه‌ڵك بۆ خۆیان رێگه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ناكرێت زۆر له‌ خه‌ڵك بكرێت و نابێت له‌ ژیانی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دڵسۆزیش بێت ده‌ستێوه‌ردان و خۆهه‌ڵقورتاندن هه‌بێت، خۆ ناكرێت به‌ زۆرو قه‌مچی خه‌ڵك به‌ره‌و به‌هه‌شت ببردرێت، ده‌بێت رێز له‌ ئیراده‌ و هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك بگیردرێت.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی شه‌ره‌ق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket