riklam

بەئامادەبوونی د.بەرهەم و هێرۆخان کۆڕی قەیرانی کلتوورو کەلەپووری عیراقی له‌سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد

کوردستان 12:14 PM - 2015-04-26
له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد

له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك پێش ئێستا به‌ ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌هاوكاری‌ په‌یمانگه‌ی هه‌رێمی و خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان  له‌ژێر ناونیشانی "قه‌یرانی كلتوور و كه‌له‌پووری عیراقی، پلان بۆ ئاینده‌"، یه‌كه‌م كۆڕی كلتوریی‌ و كه‌له‌پوری عیراقی له‌‬ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق_ سلێمانی، ده‌ستیپێكرد.

د. بیلال وه‌هاب، یه‌كێك له‌ مامۆستایانی‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ عیراق _سلێمانی‌، سه‌باره‌ت به‌ كۆڕه‌كه‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "له‌ كۆڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی دیار له‌ زانایان، لێكۆڵه‌ران، سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی حكومی و شاره‌زایانی بواری كه‌لتوور و رۆژنامه‌نووسان له‌ كوردستان و عیراق، به‌شداری له‌م كۆڕه‌دا ده‌كه‌ن بۆ وتووێژكردن و ده‌ربڕینی بیروڕاكانیان سه‌باره‌ت به‌ كلتوور و كه‌له‌پوور له‌ ناوچه‌كه‌دا".
‫‬‬‬
وتیشی‌: "كۆڕی كلتوور و كه‌له‌پووری عیراقی بونیاتێكه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی دیداری سلێمانی و كردنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی به‌ سه‌نته‌ری دایه‌لۆگ و ئاڵوگۆركردنی بیروڕا له‌سه‌ر تازه‌ترین و گرنگترین بابه‌ته‌كانی رۆژ".

د. بیلال وه‌هاب ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ "باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌  كۆڕی كلتوور و كه‌له‌پووری عیراقی ئه‌مساڵ ده‌بێته‌ جێگایه‌ك كه‌ تیایدا ئه‌و پرسه‌ سه‌ختانه‌ی رووبه‌ڕووی كلتوور و كه‌له‌پووری عیراق بوه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بونیاتگه‌رانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێن و چاره‌سه‌ری كرداریی پێشنیار ده‌كرێن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: "مامه‌ڵه‌كردن  له‌گه‌ڵ كلتوور و كه‌له‌پوور پێویستی به‌ هاوكاری‌ ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی، ئه‌م كۆڕه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابینكردنی پلاتفۆرمێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ و بنیاتنانی یارمه‌تیدانێكی په‌رۆشانه‌تر له‌ نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دونیادا، بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌، هه‌ستاوین به‌ بانگهێشتكردنی كۆماڵێك له‌ وته‌بێژی ناوچه‌كه‌ و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بۆ وتووێژكردن له‌ كۆڕه‌كه‌دا".
‫‬‬‬
ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ عیراق - سلێمانی‌، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: "كۆڕی ئه‌مسال له‌ كاتێكی هه‌ستیاردا ده‌به‌سترێت، له‌ كاتێكدا داعش به‌ به‌رنامه‌ كه‌وتۆته‌ وێرانكردنی كلتوور و شوێنه‌واری دێرینی باكووری عیراق،  كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا  تیشكده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ پۆزه‌تیڤه‌ی كه‌ كلتوور و كه‌له‌پوور ده‌توانێت هه‌یبێت له‌ ناوچه‌كه‌دا، كۆڕه‌كه‌مان له‌ سێ بڕگه‌ پێكدێت كه‌ تیایدا هه‌وڵده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌های كلتوور و كه‌له‌پوور، هه‌روه‌ها وێرانكردنی ئاسه‌واره‌كان و بازرگانیكردن پێوه‌یان و توانای پاراستنی كلتوور و مێژووی ناوچه‌كه‌".‬

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ پانێڵی یه‌كه‌مدا به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار و شاره‌زای بواری كه‌له‌پوور و مێژوو هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری وه‌ته‌نی عیراقی و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری ناسریه‌، له‌ كۆره‌كه‌دا باس له‌ گرنگی كلتور و كه‌له‌پور ده‌كرێت له‌رووی مێژووییه‌وه‌ له‌ عیراقدا.

 

PUKmedia     له‌ خه‌ندانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket