riklam

به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگار هه‌ڵمه‌تی چاككردنی شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 12:06 PM - 2015-04-26
پڕۆژه‌ی یه‌كتربڕی كۆبانێ به‌سه‌ركرده‌وه‌

پڕۆژه‌ی یه‌كتربڕی كۆبانێ به‌سه‌ركرده‌وه‌

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵمه‌تی چاككردنی رێگاو شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌م وته‌یه‌ی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ 26-4-2015 له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ پڕۆژه‌ی یه‌كتربڕی كۆبانێ-دا هات.

له‌ وته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون باسی له‌ گرنگی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی پردی یه‌كتربڕی كۆبانێ كرد كه‌ له‌ %60 بۆ 70 ی شوێنه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شاری سلێمانی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كاركردن تێیدا راگیرا.

وتیشی: تائێستادا له‌ %38ی كاره‌كانی پردی یه‌كتربڕی كۆبانێ ته‌واوبووه‌و هه‌وڵی جدی ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی 6 و 7 دا بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان راگیراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی دوباره‌ كاركردن له‌و پڕۆژانه‌دا ده‌ستپێبكاته‌وه‌ كه‌ راگیرابوون.

پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ چه‌ند شه‌وی داهاتوودا هه‌ڵمه‌تی چاككردن و نوێكردنه‌وه‌ی شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی شار ده‌ستپێده‌كات.

هاوكات دوێنێ پارێزگاری سلێمانی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگی راگه‌یاند كه‌ ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و پێكهاتوون لەپێنج پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی و پزیشكان و مامۆستایان و كرێنشینان و مامۆستایانی زانكۆ،پرۆژەی دروستكردنی دوو بازاڕی میللـی.

پرۆژەی یەكەمیان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی لەسەر رووبەری چوار هەزار مەتر دووجا، دووەمیان لە گەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی لەسەر رووبەری 11 هەزار مەتر دووجا، پرۆژەی دروستكردنی دوو بازاڕی دیكەی میللیش لە قۆناغی دیزاین كردندایەو لەداهاتوودا دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها پرۆژە چاككردنی شەقام و رێگاكان بە دوو قۆناغ، قۆناغی یەكەم ناوشار دەگرێتەوەو قۆناغی دووەمیش  لە دەرەوەی شار دەبێت، پرۆژەی سەوزكردنی 10 باخچە لە شاری سلێمانی كە لەرێگەی وەبەرهێنانەوە ئەنجام دەدرێت و 28 زەوی تریش ئامادەن تا بدرێنە وەبەرهێنەران بۆئەوەی بكرێنە باخچە، تەرخانكردنی 680 پارچە زەوی بۆ  دروستكردنی گەنجینەی گەورە لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت، بۆ دوكاندارو كۆمپانیاكان تا كۆگاكانی ناوشار بۆ هەڵگرتنی كەلوپەلەكانیان بەكارنەهێنن و هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش بۆ ناوشار كەمببێتەوە.

 د.ئاسۆ فەرەیدون ئاماژەی بەوەشكرد كە پرۆژەكان لەسەر ئەركی كەرتی تایبەت بنیات دەنرێن و دەبێت لەماوەی  6 مانگی داهاتوودا تەواو بكرێن.


ئەوەشی خستەڕوو كە دەیانەوێت لەم قەیرانی داراییەدا بەپرۆژەی گرنگ لەڕێگەی كەرتی تایبەتەوە خزمەتی سلێمانی بكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket