riklam

كوردستان فۆتۆ پێشانگه‌یه‌كی گه‌ڕیده‌ی هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 10:56 AM - 2015-04-26
 تا ئێستا له‌ 9 شارو شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمایشكراوه‌

تا ئێستا له‌ 9 شارو شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمایشكراوه‌

رێكخراوی كوردستان فۆتۆ به‌ ناونیشانی هه‌وار پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی گه‌ڕیده‌ی هاوبه‌شی له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان كردوه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

 شێرزاد ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و پێشانگه‌یه‌ وێنه‌كانی  سروشتی سێ پارچه‌ی باكورو باشورو خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی له‌ خۆگرتووه‌و به‌به‌شداری فۆتۆگرافه‌رانی كوردستانی گه‌وره‌یه‌.

وتیشی: هه‌وار تائێستا له‌ هۆڵ و كۆلێژو په‌یمانگه‌و پارك و شه‌قامی بازاڕو پارك و سه‌یرانگاكانی  هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و ئاكرێ و رانیه‌و كۆیه‌ و سۆران و شه‌قڵاوه‌ نمایشكراوه‌.

شێرزاد راشیگه‌یاند: رێكخراوی كوردستان فۆتۆ ماوه‌ی دوو مانگه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان تۆمار كراوه‌، تائێستا گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی له‌ژێر دروشمی 21 تیشك له‌ بیرۆكه‌و چاپكردنی وه‌ستا فه‌یسه‌ڵ له‌ هه‌ولێر به‌به‌شداری 100 فۆتۆگرافه‌ر، هه‌روه‌ها دووه‌م  پێشانگه‌ی فۆتۆگرافه‌ری گه‌ڕیده‌ی به‌ناونیشانی هه‌وار كه‌ تا ئێستا له‌ 9 شارو شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمایشكراوه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:  گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان ته‌نها ئه‌ركی چاپی له‌ خۆگرتووه‌، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه‌ زیاتر له‌  10 وۆرك شۆپی خولی هونه‌ری زانستی فۆتوگرافی و بۆ فراوانكردنی چالاكییه‌كانی لقه‌كانی له‌ شاره‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك) كردوه‌ته‌وه‌. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket