riklam

ئوردن سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق داده‌خات

عیراق 09:33 AM - 2015-04-26
له‌هێرشه‌كه‌دا پێنج سه‌ربازی عیراقی كوژراون

له‌هێرشه‌كه‌دا پێنج سه‌ربازی عیراقی كوژراون

دوای په‌لاماره‌كه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر خاڵی سنوری ته‌ریبیل له‌نێوان (عیراق و ئوردن)، حكومه‌تی وڵاتی ئوردن ئه‌و خاڵه‌ سنورییه‌ی داخست.


عه‌زال فه‌هداوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆرستانی داعش كردوبوویانه‌ سه‌ر خاڵی سنوری (ته‌ریبیل)،  حكومه‌تی ئوردن ئه‌و خاڵه‌ سنوریه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق داخستووه‌.


رونیشكردوه‌ته‌وه‌: له‌هێرشه‌كه‌دا پێنج سه‌ربازی عیراقی كوژراون و نۆی تریش برینداربوون.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: به‌سه‌دان ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌نێوان خاڵی سنوری عیراق و ئوردن رێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌ ناو وڵاتی ئوردنه‌وه‌و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی عیراقی خالًًَه‌ سنوریه‌كه‌ له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌فدێك ره‌وانه‌ی ئوردن بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌.


PUKmedia     وه‌رگێڕانی / سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket