riklam

نه‌وتی عیراق ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات

ئابوری 10:16 PM - 2015-04-25
له‌مێژووی عیراقدا رووینه‌داوه‌

له‌مێژووی عیراقدا رووینه‌داوه‌

وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئاشكرایده‌كات له‌مانگی ئازاری رابردوودا نه‌وتی عیراق ژماره‌ی پێوانه‌ی له‌ مێژووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا تۆماركردوه‌و 92 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێنراوه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندوه‌:  به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌مێژوودا تۆماركردوه‌و به‌ره‌و پێشچونێكی باش و گه‌وره‌ له‌ بره‌ودان به‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ عیراق ده‌بینێرێت.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا ( ئازار) بڕی 92 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێنراوه‌، كه‌ به‌ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌مێژووی عیراقدا. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی بۆچوونی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی تر ، توانیمانه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌روه‌ها له‌ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا بیانیه‌كان  هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ بنێین.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌:  به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له‌ پارێزگای به‌سره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌یكردوه‌و چه‌ند گێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت خراونه‌ته‌ بواری به‌رهه‌مهێنان و هه‌روه‌ها چه‌ند گیڵگه‌یه‌كی تری نه‌وتیش دۆزراونه‌ته‌وه‌.

 

 

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket