riklam

كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك بڵاودەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:10 PM - 2015-04-25
بۆ كۆمەڵەی خوێندكاران: هەمیشە هەڵگری مەشخەڵی زانست بن

بۆ كۆمەڵەی خوێندكاران: هەمیشە هەڵگری مەشخەڵی زانست بن

كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورستان لەپەیامێكیدا رایدەگەیەنێت 39 ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەكی ئیمام قاسمی شاری كەركوك بڕیاری دامەزراندنی ئەم كۆمەڵەیەمانداو كاروانی خەبات و كاركردن لەكۆمەڵەی خوێندكاران دەستیپێكرد، ئەمڕۆش بەهەمان رۆحیەت و نەفەسی جارانە بەرگری لە بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەین و ناهێڵین خەونی رەشی دوژمنانی كورد بێتەدی و دەبێ بۆ هەمیشە كەركوكمان لانكەی دامەزراندنی دەیان كۆمەڵەی وەك كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بێ.

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەبۆنەی (39)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان-دا
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان: سكرتاریەت و ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان
لە "39"هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و یەكەبەیەكەتان دەكەم و ئاواتەخوازم وەك هەمیشە هەڵگری مەشخەڵی زانست و داكۆكیكردن لەمافی خوێندكاران بن.

خوێندكارانی خۆشەویست...
39 ساڵ لەمەوبەر لە شاری كەركووك و لەماڵی (محەمەد خورشید) لە گەڕەكی ئیمام قاسم لەگەڵ شەهیدان (رەئووف عەقراوی و شوان عەلی) و هەڤاڵان لەتیف شێخ عومەر و محەمەد خورشید بڕیاری دامەزراندنی ئەم كۆمەڵەیەمانداو لە شاری كەركووك لەپاڵ گڕی باباگوڕگوڕ كاروانی خەبات و كاركردن لەكۆمەڵەی خوێندكاران دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ كە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان یەكێكە لە رێكخراوە خوێندكارییە كاریگەرەكانی ناوچەكەو لەپاڵ پەیامی زانست و وشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا بەرگریكارێكی سەرسەختی پێشخستن و گەشەسەندنی زانستە و دەبێ هەموو هەوڵێكیشیان بۆ ئەوە بێ كە پاڵپشت و رێگەخۆشكەر بن بۆ پێشكەوتنی زانست.

هەڵگرانی مەشخەڵی زانست...
ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵە پیرۆزەكەتان بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی لێرەوە هەموو لایەك دڵنیا بكەمەوە وەك چۆن ئەوێ‌ رۆژێ لە كەركووك جاڕی دامەزراندنی ئەم كۆمەڵەیەمانداو تا ئەمڕۆ بەردەوامە، ئەمڕۆش بەهەمان رۆحیەت و نەفەسی جارانە بەرگری لە بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەین و ناهێڵین خەونی رەشی دوژمنانی كورد بێتەدی و دەبێ بۆ هەمیشە كەركوكمان لانكەی دامەزراندنی دەیان كۆمەڵەی وەك كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بێ.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانتان پیرۆز بێ.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket