ئوستورالییه‌كان پێشوازیی له فیلمه نوێیه‌كه‌ی پووران دره‌خشه‌نده ده‌كه‌ن
ئەدەب وهونەر 04:44 PM - 2015-04-25له ئوسترالیا نمایشكرا
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له ده‌رھێنانی سینه‌ماكاری كورد خاتوو پووران دره‌خشه‌نده له لایه‌ن ئوستورالییه‌كانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له ده‌رھێنانی پووران دره‌خشه‌نده و به ئاماده‌بوونی ئه‌م خانمه سینه‌ماكاره كورده له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له شاره‌كانی مێلبۆڕن و سیدنی له وڵاتی ئوستوڕاڵیا نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانی ئوستورالی، ئێرانی، ئه‌فغانی و توركییه‌وه پێشوازیی لێكرا.
دوای نمایشی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له ئوستوڕاڵیا، كۆڕی ره‌خنه و ھه‌ڵسه‌نگاندنیی ئه‌م فیلمه به ئاماده‌بوونی خاتوو پووران دره‌خشه‌نده به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌م فیلمسازه كرماشانییه وڵامی پرسیاریی بینه‌رانی دایه‌وه.
ھه‌ندێك له بینه‌رانی تورك و ئه‌فغانی دانیشتووی وڵاتی ئوستوڕاڵیا كه به بینینی ئه‌م فیلمه سه‌رسام ببوون له سازكردنی فیلم گه‌لی له‌م چه‌شنه به بابه‌تی تایبه‌ته‌وه له ئێران خۆشحاڵبوون و خوازیاریی نمایشی گشتیی ئه‌م فیلمه له سینه‌ماكانی وڵاتی ئه‌فغانستان و توركیا بوون.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له ته‌نیشت پێشكه‌ش كردنی وتاری پووران دره‌خشه‌نده له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "مۆنێش" Monash له شاری مێلبۆڕن نمایشكرا و له لایه‌ن مامۆستایانی به‌شی رۆژھه‌ڵاتی ئه‌م زانكۆیه، ئێرانییه‌كانی دانیشتووی مێلبۆڕن و خوێندكارانی ئاماده‌بوو له ھۆڵی كۆلێژی كاولفیدی زانكۆی "مۆنێش" و ھه‌روه‌ھا بانگھێشتكراوان و ھۆگرانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
دوای نمایشی ئه‌م فیلمه، كۆڕی ره‌خنه و ھه‌ڵسه‌نگاندنیی به پرسیاره زۆر و خاڵه ستایش ئامێزه‌كانی مامۆستایان، خوێندكاران و بینه‌ران به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییدا داوایان له پووران دره‌خشه‌نده كرد كه ئه‌م به‌رنامه‌یه له شاری سیدنی ئوستورالیاش درێژه پێبدات، ئه‌م ده‌رھێنه‌ره كورده‌ش دوای نمایشی سه‌ركه‌وتووانه‌ی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن"، دوایین به‌رھه‌مه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌رشیڤی زانكۆی "مۆنێش"ی مێلبۆڕن كرد.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" ھه‌روه‌ھا چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و ھه‌روه‌ھا دایك بو باوكی قوتابیانی مێلبۆڕن له قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌م شاره نمایشكرا و سرنجی ئه‌وانی یه‌گجار زۆر بۆلای خۆی راكێشا و له كۆڕێكی ره‌خنه و ھه‌ڵسه‌نگاندنیی ئه‌م فیلمه‌دا گوتیان ئه‌وانیش له مێلبۆڕن ھه‌ر رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه ده‌بنه‌وه و ئه‌م فیلمه مرۆڤ ده‌ھه‌ژێنێت و به توندی
كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان ھه‌یه.
یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "مۆنێش" به پشتیوانی رێكخراوه‌ی ئاسیایی "مۆنێش" و كۆمه‌ڵه‌ی ئێرانییه‌كانی دانیشتووی ئوستوڕاڵیا، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م وڵاته و به ته‌ركیز له‌سه‌ر رۆژئاوا و ئاسیای ناوه‌ندیی و په‌نابه‌ره بیانییه‌كان و به ئاماده‌بوون و پێشكه‌ش كردنی وتار له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته و گرینگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كۆلێژی كاولفید له زانكۆی "مۆنێش" له شاری مێلبۆڕن له ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن".
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28