به‌رچاوڕونی بۆ پارێزگاری شاره‌كه‌م
بیروڕا 12:24 PM - 2015-04-25جه‌لال ره‌ئوف ئه‌مین
جه‌لال ره‌ئوف ئه‌مین
هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ گۆڕانكاری و ریفۆرم و چاكسازی، له‌كۆمه‌ڵێك رۆتین و كه‌موكوڕی و ناته‌واویه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت، كاتێك ئارێشه‌كان ده‌بنه دیارده، ئیدی كۆده‌نگی به‌رهه‌ڵستی به‌رجه‌سته ده‌بێ و ناڕه‌زایه‌تی زیاد ده‌بێت، چاونوقاندن و خۆله‌گێلیدان له‌ئاست كاروكرده‌وه نادروسته‌كان، ئه‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بون و پاشان دۆشدامان و ئه‌ژنۆدادان بۆ چاره‌سه‌ریان.
خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی بڕیاری مه‌زاجی، به‌سه‌رهاووڵاتیدا، خراپتره له خراپترین جۆری سیسته‌می حكومڕانی ، كه ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له‌كوردستانه‌كه‌ی خۆماندا هه‌یه ، ئاشتی و ئارامی شار به‌پۆلیس ئه‌سپێردرێ، كه ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه به ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاره‌وه، بۆیه ڕوی ده‌مم له به‌ڕێز دكتۆر ئاسۆیه :- 2 نمونه‌ی كۆن و 1 دانه‌ی تازه ئه‌خه‌مه به‌ردید و تێڕوانی ، به‌و هیوایه‌ی سودی گشتی هه‌بێ و هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵبگیرێ : یه‌كه‌میان- به‌سه‌ردانێكی خێزانی به سه‌یاره‌ی خۆمان له‌به‌ریتانیاوه گه‌ڕاینه‌وه سلێمانی، له‌ده‌روازه‌ی براهیم خه‌لیل ، پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كردن ، ئه‌گه‌ر له 3 مانگ زیاتربمێنینه‌وه ، واته له‌مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی سه‌یاره‌كه زیاتر ، چی ئه‌بێت له‌و كاته‌دا؟ وتیان: بۆ هه‌ر ڕۆژێك مانه‌وه‌ی زۆرتر بڕێك پاره‌ی دیاریكراو ئه‌درێت ، 3 هه‌یڤی تێپه‌ڕی و 2 جار له‌لایه‌ن مروری سلێمانیه‌وه ، لێخوڕه‌كه‌م ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا ، هه‌ر جاره و شه‌وێك له گه‌راج ئه‌مایه‌وه ، جگه له‌گه‌راجانه سزای سه‌رپێچیشیان لێوه‌رگرتوم ، زۆر هاتووهاوارم له‌گه‌ڵ ئه‌كردن ، كه به‌چ یاسایه‌ك ، به‌چ ده‌قێك ئه‌مه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت، پێموتن كه له‌هیچ وڵاتێكدا ئه‌م گرتن و ده‌ركردنه نیه ، ئه‌گه‌رچی له توركیا ڤیزه‌ی سنوردار و دیاریكراو هه‌یه بۆ مانه‌وه ، به‌ڵام به ئاسانی تازه‌كردنه‌وه‌یشی هه‌یه ، بۆ ئه‌بێ خۆمان زۆرجیاوازبین، پاشان گه‌ڕامه‌وه ، له‌سنور پاره‌ی سه‌رپێچی زێده مانه‌وه‌یان لێسه‌ندم ، منیش چومه لای به‌ڕێوه‌به‌ر، پسوڵه‌ی غه‌رامه‌ی مروری سلێمانیم خسته به‌رده‌می ، پێموت ئه‌مانه‌ی لێده‌ركه برام... به‌لایه‌وه سه‌یربوو ئه‌یوت به‌چ قانونێك ئه‌وان تۆیان گرتوه و پاره‌یان لێسه‌ندوی ، وتم وه‌ڵا هه‌ر به‌تۆپزی، ئه‌یوت ئه‌م بڕیاره‌ی ئێمه یاسایه‌كی گومرگیه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به مروره‌وه نیه، وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ كۆمه‌ڵێك دز پاره‌یان لێسه‌ندبێتی ، ئیتر من چۆن لێیدائه‌شكێنم. دووه‌میان- 6 مانگ هاتوچۆم كرد تا مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی دوكانێكم وه‌رگرت ، له گه‌ڕه‌كی ئازادی سه‌ر 30 مه‌تریه‌كه ، له بنكه‌ی ئازادی ، سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر قه‌ره‌باڵغی دوكانه‌كه‌م هه‌بوو ، به تێله‌فون ئاگادار كرام و منیش چومه‌لایان، دوای وته وه‌رگرتن، له دواوه كه‌له‌پچه‌یان كردم، به‌سه‌یاره‌یه‌كی ڕاوی سه‌ربه‌تاڵ بردمیان بۆ دادگای سلێمانی ، ده‌ست له‌پشته‌وه به‌كۆتكراوی هێنامیانه‌وه بۆ مه‌ركه‌ز ، ئاخر كۆت بۆ! له‌ده‌ستی كێ ڕابكه‌م و بۆكوێ ڕابكه‌م و له‌چی خۆم قوتار كه‌م؟ ، دوای 9 سه‌عات سجنكردن به كه‌فاله‌ت مه‌ره‌خه‌س كرام. سێهه‌م - بۆ تازه كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری كوردستان ، پشكنینی چاویان بۆكردم ، به دیوارێكی به‌رامبه‌ره‌وه، ئاڕاسته‌ی چه‌ند هێمایه‌كی بچوكیان لێئه‌پرسیم ، له‌گه‌ڵیدا چاوبه‌سته‌كی چه‌پ و ڕاستیان پێئه‌كردم ، له ئه‌نجامدا ده‌رنه‌چوم ، ئه‌بێ چاویلكه‌ی هاژوشتنم هه‌بێت ، هه‌ندێ قسه‌وباسم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پشكنینه‌كه‌دا كرد ، به‌ڵام تێگه‌یشتم سودی نیه ، هه‌ربۆیه تێبینیه‌كانم له‌م نوسینه‌دا ئه‌خه‌مه‌ڕو: كاتی سایه‌قی كردن ، له‌دواوه كه‌س چاوێكی ناگیرێت و ناچاری بكه‌ن به چاوێك ببینێت ، ئه‌و هێما بچوكانه‌ی ئه‌وان و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش ، له‌سه‌رجاده و شه‌قامه‌كان بونیان نیه ، تا بكرێته پێوه‌ری لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه و پروڤی زیاترمان هه‌بێت ، بۆ گۆڕینی ئه‌م پرۆسه‌یه ، كه بیسه‌لمێنین به‌ته‌واوی ناسه‌رده‌میانه و ناڕاسته ، پێویسته به‌راوردێكی نێوان ،جۆری مۆڵه‌تی كوردستان و به‌ریتانیا بكرێت ، كه ئێستا هه‌ردوكیانم هه‌یه ، 3 مانگ له‌مه‌وپێش له‌لای ئه‌وان كه‌وه‌رمگرتووه ، عه‌ینه‌كم پێویست نه‌بوه ، لای خۆمان ناچار ئه‌كرێم كه له‌چاوی بكه‌م ( ئه‌مه ته‌ڵاق یان ده‌ستنوێژ نیه ، له‌به‌ینی حه‌نه‌فی و مالیكی و حه‌نبه‌لی و شافعی‌دا، لای ئه‌ویان بشكێ و لای ئه‌میان نه‌شكێ) ته‌نها یه‌كێكیان ئه‌كرێت كه ته‌واوبێت ، یان ئه‌بێ یان نابێ ، 6 مانگ پێش ئێستا له‌وێ تێستی چاوم كردوه، بۆیان دیاریكردوم كه چاویلكه بۆ كاتی خوێندنه‌وه به‌كاربهێنم ، ئه‌مان كاتی سایه‌قیشیان خسته پاڵی كه دور مه‌ودایه ، ئه‌وان زۆر به ساده‌ی و ئاسانی، له‌رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێریدا، له‌دوری 20.5 مه‌تره‌وه ژماره‌ی پلێتی سه‌یاره‌یه‌كت پێئه‌خوێننه‌وه و ته‌واو ، لای خۆمان نزیكه‌ی 6 كه‌س دانیشتون ، ئه‌ڵێی لیژنه‌ی كه‌یسی شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه و زه‌رده‌شت عوسمانه، چه‌واشه‌ت ئه‌كه‌ن به هۆسه و بڕیاره‌كانیان . ته‌نها بۆ به‌رچاوڕونی پارێزگاری شاره‌كه‌م ، ئه‌ڵێم با هاوڵاتی ئه‌وه‌نه هیلاك نه‌كرێت ، بڕیاری نادروستیشی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندرێت، تكایه ئه‌م پرۆسه‌یه راگره‌و بیگۆڕه ، تكایه پۆلیسكانی ئه‌م وڵاته ئاگاداربكه، با ڕێز له خه‌ڵكی شار بگرن ، له‌خۆڕا سجن و كه‌له‌پچه نه‌كرێن ، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان سنوردار بكه ، تا دڵنیا نه‌بن به پاڵپشتی ده‌قێكی یاسایی ، نه‌توانن سزایه‌كی مه‌زاجی و له‌خۆڕا ده‌ربكه‌ن.
تێبینی / نمونه كۆنه‌كان مه‌به‌ستم هی سه‌رده‌می پارێزگاری پێشوتره، نه‌ك مێژوویه‌كی دور ، سێهه‌م دانه‌شیان ،كێشه‌كه‌م به‌رده‌وامه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19