پێویسته چی له‌ئه‌رمه‌نه‌كان فێرببین؟
جینۆساید 11:02 AM - 2015-04-25نوسینی/ پۆڵات جان
نوسینی/ پۆڵات جان
به بۆنه‌ی یادی ١٠٠ ساڵه‌ی قه‌ساب خانه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان كه له‌ناو بران له‌سه‌ر ده‌ستی درنده‌كانی (الاتحاد و الترقی)وه به كری گیراوه‌كانی..
یادی گیانی قوربانیه‌كان ده‌كه‌مه‌وه‌و گوزارشت ده‌كه‌م له هاوكاری كردنی ته‌واوم له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌رمه‌نی دۆست وه شه‌رمه‌زاری خۆشم ده‌رده‌برم به‌و قه‌سابخانه‌یه كه گه‌لی ئه‌رمه‌ن و كورد‌و سریان و بۆماك و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كان له ناوجه‌كه‌ی كرده ئامانج.
من خۆم گه‌لی ئه‌رمه‌نیم خۆش ده‌وێت وه به نزیكترین گه‌لیان داده‌نێم بۆ گه‌لی كورد كه هاوباشیان نین له‌خاك و رۆشنبیری و داب و نه‌ریت و ژیانی هاوبه‌ش به درێژایی هه‌زاران ساڵ.
من خۆم چه‌ندین ساڵ له نیو گه‌لی ئه‌رمه‌نیدا ژیاوم و زانیاریم سه‌باره‌ت به رۆشنبیری و زمانه‌كه‌یان و ژیانی رۆژانه‌یان وه‌رگرتوه زۆر زۆریشیان شت لێ‌فێر بوم . وه به‌رده‌وام ده‌ڵێم كه زۆر كار‌و بار هه‌یه پێویسته له‌سه‌رمان وه‌كو گه‌لی كورد كه له گه‌لی ئه‌رمه‌ی جوان فێریان بین.
ئایا ئه‌و شتانه چین كه ده‌كرێت لێیانه‌وه فێر بین؟
_گه‌لی ئه‌رمه‌نی كه نیسه‌یی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به خۆیان هه‌ڵبژاردوه كه كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌نی خزمه‌ت ده‌كات به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی ئه‌رمه‌ن و قوربانی نادات به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ئه‌رمه‌نی له پیناو ئاین و كه‌نیسه. ناوه‌ندی پێرۆزی ئه‌رمه‌نه‌كان بریتیه له شاری (ایجمازدین)كه‌وا باره‌گای گشتیه بۆ پاپای ئه‌رمه‌نی كه باوكی رۆحیه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌رمه‌نه‌كان له جیهاندا .ئه‌م شاره‌ش له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه باره‌گایه‌كی ئاینیه هه‌روه‌ها فێرگه‌یه‌كه كه‌ڵێیه‌وه گه‌وره موزیك ژن و زانا‌و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌رمه‌نی لی ده‌رده‌چێت . هه‌روه‌ها تیكرای ده‌قه ئاینیه‌كان به زمانی ئه‌رمنی خۆیانه ،جیا له‌وه شیوازیكی بیناسازی تایبه‌ت له‌په‌رستگاكانی ئه‌رمه‌نیدا هه‌یه كه گوزارشت ده‌كات له ناسنمه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیری ئه‌رمه‌نه‌كان .،
_گه‌لی ئه‌رمه‌نی ئه‌و قه‌سبخانانه‌یان له‌یاد نه‌كردوه كه دژیان ئه‌نجامدراوه له‌ساته‌وه‌ختی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كه‌وا له ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ ده‌ستیپیكردوه به ده‌ستگیر كردن و دوور خستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و رۆشنبیرانی ئه‌رمه‌ن له‌شاری ئه‌سته‌نبول و شاره‌كانی تری عوسمانی پاشانیش گۆشه‌ی بڕیاری كۆچی زۆره ملی و ئه‌وه‌ی كه به دوای داهات فراوانتر بوو له‌كوشتن وده‌ستدریژی سیكسی ئافره‌تان و به تاڵان بردن و قران كردنیان .
رزگار بووه‌كانیش له‌و شاڵاوانه رایانكردوه، بۆ (قه‌وقاز و شام و لوبنان و خورئاوای كوردستان)به‌شیكیشیان بۆ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و به جیهاندا په‌رته‌وازه بوون .
وێرای په‌رته‌وازه بونیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هات به دریژایی یه‌ك سه‌ده‌ی ته‌واو له‌بیریان نجۆوه‌و له‌بیریان نه‌كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به نهێنی و به‌ئاشكرا یادیان كردۆته‌وه‌و له‌هه‌وڵ دابوون له ناونده نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه تاوه‌كو وڵاتان ناچار بكه‌ن له‌سه‌ردان پێداهێنان به‌و قه‌سابخانانه‌و شه‌رمه‌زاری ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه میراتگری ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه .
هه‌رگیز چالاكی دیپۆلماسی ئه‌رمه‌نی دژی توركیا سوك نه‌بووه تاكه رۆژیكیش كه‌مته‌رخه‌میان نه‌نواندوه.
_له ٢٤ ی نیسانی هه‌موو ساڵێكدا ئه‌رمه‌نه‌كان یه‌ك ده‌گرن له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان به سه‌دان هه‌زارانیان سه‌ردانی (ئه‌رمینیا)ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری كردن له زیاره‌تی مۆنۆمینتی ره‌مزی قوربانیه‌كانی قه‌سابخانه‌كان، هه‌مویان ده‌ستبه‌رداری ناكۆكیه سیاسی و حیزبی و ئایدۆلۆژی و جینایه‌تی خۆیان ده‌بن و به‌شدار ده‌بن له رێوره‌سمه فه‌رمیه‌كان و جه‌ماوه‌ریه‌كان له هه‌مان شوین و كاتدا .
_له‌یادی قه‌سابخانه‌كه‌دا راگه‌یاندنی ئه‌رمه‌نی یه‌ك ده‌خرێت له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزۆنی ناوخۆی و ئاسمانی و رادیۆكان و جاپه‌مه‌نیه‌كان بۆ یاد كردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان و شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌نجامده‌رانی قه‌سبخانه‌كه و گیانی تۆڵه كردنه‌وه‌ش له لای گه‌له‌كه‌یان دژی تاوانباران ده‌چێنن.
_ده‌یان پارتی ئه‌رمه‌نی هه‌یه له نێویاندا (ناسیۆنالیستی و كۆمه‌نیستی و لیبرالی و سۆشیالیستی و توندڕه‌و).وه جیاوازی له تێڕوانینه‌كاندا هه‌یه له‌گه‌ڵ ململانی توند له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكیاتیه‌كان و په‌رله‌مانیه‌كانیان . به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌م پارت و لایه‌نانه یه‌ك ده‌گرن له تێڕوانینێكی یه‌كگرتوانه له خاڵه چاره‌نوس سازه‌كان وه‌كو كیشه‌ی (قه‌ره‌باغ). ململانی دژی (ئازبیجان)،دوژمنكاری بۆ توركیا ، به‌ده‌ستهینانی هاوسۆزی نیونه‌ته‌وه‌یی و دانپێداهێنان به قركردنی نه‌ته‌وه‌یی، شانازی كردن به مێژوو رۆشنبیری و زمانی ئه‌رمه‌نی .
_گه‌لی ئه‌رمه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان هه‌یه به رۆشنبیری و زمان و هونه‌رو موزیك و گۆرانیان .هه‌روه‌ها گرنگیش ده‌ده‌ن به جل و به‌رگی فۆلكلۆریان و شایی و هه‌ڵپه‌ڕكی به كۆمه‌ڵی دیرینیان و وه به‌رهه‌مه‌كانی نوسه‌ره‌كانیان و پیشه‌و ده‌ستیه‌كانیان .
_كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌نی پیته ئه‌لف بییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به ئه‌رمه‌نیان داناوه كه جیا له ئه‌رمه‌ن له سه‌رجه‌م گۆشه‌كانی جیهان كه‌سی تر به كاری ناهێنێت له‌گه‌ڵ نوسینی په‌رتۆكی پیرۆزیان كه به‌م ئه‌لف بیه تایبه‌تیه‌یه.
_زۆربه‌ی زۆری ئه‌رمه‌نه‌كان پایه‌ی جیای (ئاگری_ئارارات) له باكوری كوردستان به پیرۆز ده‌گرن وه به سمبولێكی رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی و ژیاری خۆیانی داده‌نێنن .كه هیچ ماڵێكی ئه‌رمه‌نی نیه به‌ده‌ر بێت له‌تابلۆیه‌ك یان وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كانی جیای ئاگری كوردستانی .
_ئه‌و ئه‌رمه‌نیانه‌ی كه له په‌رته‌وازه‌یی (دیاسبورا)ده‌ژین پشتیوانی مادی و معنه‌وی و سیاسی ده‌وڵه‌ته پچوكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن وه به‌رده‌وام كۆمه‌كی ده‌كه‌ن .هه‌روها ئه‌وان وێرایی ژیانی په‌رته‌وازیان له‌وه‌ته‌ی سه‌ده‌یه‌ك به‌ڵام پارێزگاری ده‌كه‌ن له زمان و داب و نه‌ریت و ناو و رۆشنبیریان .له نیو یه‌كتریشدا هاوكاری یه‌تر ده‌كه‌ن و به‌رگریش له یه‌كتر ده‌كه‌ن وله هه‌ر وڵاتێك گه‌لێ ده‌ژین كۆمه‌ڵه‌و گروپی تایه‌به‌ت به خۆیان پێك ده‌هێنن و له‌نیو رۆشنبیری وڵاتان و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆچیان كردوه بۆیان ناتوینه‌وه، هه‌روها ئه‌رمه‌نیه‌كان پشكی یه‌كه‌م ده‌خشێ به یه‌رمنیه‌كان كه كار ده‌كه‌ن له كۆمپانیا‌و كارگه‌و ئیش و كاره جۆر به جۆره‌كان، له نێو خۆشیاندا هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ده‌گمه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تردا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
_كه‌سایه‌تی و گه‌وره‌كانی ئه‌رمه‌ن زۆر زیره‌ك بوون كاتێك كه له سه‌ده‌ی ١٩ دا پاشكۆ یان نیان بۆ سه‌رجه‌م ناویان داناون له‌سه‌رجه‌م ناوی پێناسه‌ی ئه‌رمه‌نی كه هه‌ر خێزانیك یان كه‌سێك پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گریت به پاشكۆی (یان )(كۆتایی دیت). كه به زۆری ئه‌مه به ئه‌رمه‌نی ده‌ناسریت، به‌مه‌ش ئه‌رمه‌نی پارێزگاری ده‌كات له بنه‌جه‌كه‌و ناسنامه‌ی خۆی و له‌هه‌ر شوێنێك بووبن یه‌كتر ده‌ناسن .
_زۆربه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی (ئه‌رمینیای گه‌وره)نه‌بونه. به‌جوریك كه نه‌خشه‌ی ئه‌رمینای گه‌وره وێنه ده‌كێشن له 70% ی كوردستان له‌خۆ ده‌گریت وێرای ئه‌وه كه ئه‌م ناوچانه كوردی و كوردستانی بێگه‌ردن له‌ئێستادا. ئه‌رمه‌نه‌كان رۆژگاری دیریندا میرنیشینیكیان به‌ر له‌سه‌رده‌می میدیا یان له ساته‌وه‌ختی ئیسلام و خاج دروشمان دامه‌زراندوه پاشان ره‌ویان كردوه .ئه‌رمه‌نه‌كان زۆر پایه‌ی سیاسه‌ت مه‌دار و سه‌ركرده‌ی پارته‌كان و گه‌وره‌كانیان به پیرۆز ناگرن و مه‌زنیان ناكه‌ن به‌ڵكو گرنگی گه‌وره به‌باوكانی ویژه‌و هونه‌رو موزیك و بیناسازی ده‌ده‌ن به جۆریك كه ناو شه‌قام و گه‌ره‌ك و دامه‌زاره‌وه‌و خوێندنگا‌و په‌یمانگاكانیان به ناویان ده‌كه‌ن وه میهره‌جان و ئاهه‌نگ ده‌گیرن بۆ به‌رز راگرتنی یاده‌وه‌ریان
_ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا به وڵاتێكی گه‌مارۆ دراو داخراو و زۆر هه‌ژار داده‌نرێت له روی سه‌رجاوه‌و سامانه‌كان ده‌كرێت بلێین كه خۆرئاوای كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندترو زۆر به‌ختیار تره له ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا له‌روی سه‌رچاوه‌و سامان و توان به‌رهه‌میه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌رمه‌نه‌كان گۆرانی به وڵاته‌كه‌یان هه‌لاده‌كین و به به هه‌شهت و فیرده‌وس ده‌یجوێنن .
_دواجاریش پێویسته بزانین كه ئه‌رمه‌نی خۆی به كه‌م دانانێت كه‌وا ئه‌رمه‌نیه وه نه به‌وڵاته‌كه‌شی كه ئه‌رمینیایه !به‌ڵكو سه‌باره‌ت به‌خۆی ده‌ڵێت كه (هایكی)و وڵاته‌كه‌شی ناوی (هایستان)ه وه زمانه‌كه‌شی (هایرین). ئه‌م ناو لێنانه‌ش له وشه‌ی (هایك )سه‌رجاوی گرتوه كه ناوی با پیره‌ی ئه‌رمه‌ن و دامه‌زرینه‌ری نه‌ژادیان و یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تیانه له مێژوودا. ئه‌مه‌ش نه‌لگه‌یه له‌سه‌ر شتێك كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م گه‌له به مێژوویان و ئه‌فسانه‌یان و چیرۆكه دێرینه‌كانیان ..
به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌لی ئه‌رمه‌نی له گه‌له ره‌سه‌ن و زیره‌ك و پێشكه‌وتوكانه كه له زۆر بواره‌وه نزیكترین گه‌لن له گه‌لی كورد .به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌د به‌ختن به ته‌واوی هه‌روه‌ك كورد كه‌وا زۆریك له سته‌م و جه‌وسانه‌وه‌و مینه‌تیان جێشتوه .ئێمه‌ش وه‌كو گه‌لی كورد زۆر گرنگه رزگار بین له‌وانه‌كانی مێژوومان له مێژووی دروسێكانمان و لیانه‌وه فیر بین ئه‌وه‌ی كه پێویسته فیربین تاوه‌كوو هه‌ر له بازنه‌یه‌كی بۆشدا نه‌مینینه‌وه له دووباره بونه‌وه له هه‌ره‌س و فریو دان و پاشكۆی و توانه‌وه.
پێویسته له‌سه‌رمان له‌وانه‌وه فێری به‌پیرۆز گرتنی رۆشنبیری و زمان و شاره‌شتانیمان بین ناكۆكیه پچوكه‌كانمان وه‌لابنێن له به‌رانبه‌ر بابه‌ته جاره‌نوس سازه‌كان و بی متمانه‌یمان به دوژمنان و له‌بیرنه‌كردنی قه‌سبخانه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و سوكایه‌تی و راگواستن و پاكتاوی ره‌گه‌زی و كه له‌وه‌تای سه‌دان ساڵه‌وه له‌به‌رانبه‌رمان به‌ڕیوه‌چووه‌و به‌ڕیوه‌ده‌چێت. كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ملیۆن و نیویك ئه‌رمه‌نی له ناو براون ئاوا ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه له ناو براون زۆر زۆر چه‌ندان ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان بووه.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28