riklam

سه‌عاته‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌

تەکنەلۆجیا 06:35 PM - 2015-04-24
.

.

 ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ چین ده‌ستكرا به‌ فرۆشتنی سه‌عاتی زیره‌كی ئه‌پڵ، كه‌ به‌ ئه‌پڵ وۆچ ناسراوه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی خوازیاری كڕین و بینینی و به‌رهه‌مه‌كه‌ بوون سه‌ردانی فرۆشگای كۆمپانیای ئه‌پڵیان له‌و وڵاته‌ كرد.

هه‌روه‌ها به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌كاتی فرۆشتنی سه‌عاتی زیره‌كی ئه‌پڵ، فرۆشیاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ پیشتر فۆرمی كڕینیان پڕ كردبوه‌وه‌ توانیویانه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵیان به‌ده‌ست بكه‌وێت .

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌پڵ وۆچ بكڕن پێویسته‌ پێشتر له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ فۆرمی كڕین پڕ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌ كۆگاكاندا ژماره‌ی پێویست له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ بۆ فرۆشتن بوونی نییه‌. 

به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ سه‌عاتی زیره‌كه‌ خۆی له‌ سێ جۆر سه‌عاتدا ده‌بینێته‌وه‌: 'ئه‌پڵ وۆچ'، 'ئه‌پڵ وۆچ سپۆرت' و 'ئه‌پڵ وۆچ ئێدیشن'. له‌ چین هه‌رزانترین ئه‌پڵ وۆچ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 417 دۆلاری ئه‌مریكیه‌.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket