riklam

كێبڕكێكانی یوتوب و فه‌یسبوك به‌رده‌وامن

تەکنەلۆجیا 01:41 PM - 2015-04-24
فه‌یسبووك پێشڕه‌وی ده‌كات

فه‌یسبووك پێشڕه‌وی ده‌كات

دوێنێ 23-4-2015 ، ته‌مه‌نی وێب سایتی یوتوب بووبه‌ 10 ساڵان، كه‌ وه‌ك به‌ناوبانگترین پێگه‌ی تایبه‌ت به‌  بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ك نزیكترین كیبڕكێكاری یوتوب داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ شاره‌زایان پێیانوایه‌" فه‌یسبوك ته‌مه‌نێكی كه‌متری له‌چاو یوتوب هه‌یه‌ و له‌چه‌ند ساڵی داهاتوو ژماره‌ی بینه‌ره‌كانی  زۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌یوتوب.

به‌پێی تازه‌ترین ئاماری یوتوب رۆژانه‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیار گرته‌ی ڤیدیۆی ده‌بینرێت ، و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكیش رۆژانه‌ زیاترله‌ چوار ملیار گرته‌ی ڤیدیۆی ده‌بینرێت.

هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن: یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی زیاتربوونی بینه‌ری گرته‌ ڤیدیۆیه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بۆ زۆربوونی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ 75% ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌له‌ فه‌یسبوك ده‌بینرێن له‌ریگه‌ی مۆبایله‌وه‌یه‌.

 

PUKmedia  و/ ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket