riklam

داهێنانه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌

تەکنەلۆجیا 09:41 AM - 2015-04-24
زیاتر له‌ چاوه‌ڕوانی خواستنی له‌سه‌ره‌

زیاتر له‌ چاوه‌ڕوانی خواستنی له‌سه‌ره‌

وابڕیاره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌مڕۆ 24-4-2015 داهێنانه‌ نوێیه‌كه‌ی كه‌ سه‌عاتی ئه‌لیكترۆنیه‌، بخاته‌ بازاڕه‌وه‌، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردوه‌ كه‌ چه‌ندین بۆچوونی جیاوازو پێشبینی شاره‌زایان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سه‌عاته‌  له‌ زۆری خواست له‌سه‌ری دروست ببێت. 

جین ماسته‌ر به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه‌: كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ جیاواز له‌ رابردوو به‌تایبه‌ت له‌كاتی خستنه‌بازاڕی مۆبایلی ئایفۆن ژماره‌ی خواست و داواكاریه‌كانی له‌سه‌ری ئاشكراده‌كرد، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ داوای كڕینی  سه‌عاته‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ ده‌كه‌ن.

ماسته‌ر ده‌شڵێت: به‌پێی پێشبینیه‌كان زیاتر له‌ چاوه‌ڕوانی كۆمپانیاكه‌ هاووڵاتیان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌و داهێنانه‌ نوێیه‌ هه‌یه‌. 

به‌پێی وته‌ی ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كان پێده‌چێت نرخی ئه‌و سه‌عاته‌  له‌ 200 دۆلاره‌وه‌ تا 10 هه‌زار دۆلار ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ها وابڕیاره‌  له‌بازاڕه‌كانی ( كۆڕنڕ له‌ به‌رلین ، ماكسفێڵد له‌ لوس ئه‌نجلوس، دور ئیستریت ماركێت له‌ له‌نده‌ن و تۆكیۆ) .

 

 

PUKmedia و/ ئارین كامه‌ران  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket