كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا هاوكاری پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات
ی.ن.ک 02:54 PM - 2015-04-21ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی باكوری كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا كۆبوه‌وه
ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی باكوری كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا كۆبوه‌وه‌و پرسه‌كانی كوردستان و شه‌ڕی داعش و پێشمه‌رگه‌و رێكخستن و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی گفتوگۆ‌و قسه‌وباسی گه‌رمی له‌باره‌وه‌كراو خه‌یری شه‌نگالی جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ ئاماده‌بوو.
له‌نێوان رۆژانی 18-19-4-2015 له‌شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا به‌ئامادوبوونی به‌رپرسی كۆمیته‌و كارگێڕان و راوێژكاری كۆمیته‌و به‌رپرسی كه‌رته‌كانی باكورو ژماره‌یه‌ك له‌كادیران كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی باكوری ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌رانی كوردستان، زاهیر خۆشناو به‌رپرسی كه‌رتی خانه‌خوێی به‌رلین ویڕای به‌خێرهێنان بایه‌خی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا خسته‌به‌رچاوو ئاماده‌بوونی به‌رپرس و ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌نیشانه‌ی بایه‌خی كۆمیته‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كان وه‌سفكرد.
پاشان دلێر سه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان و شه‌ڕی داعش و سه‌ره‌وه‌ریه‌كانی شه‌هاده‌ت و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌و رۆڵ وپێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان و چه‌ندین ته‌وه‌ری تر بارگاوی به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌و به‌پشت به‌ستن به‌ڕوداوه‌كان.
به‌رپرسی كۆمیته سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ته‌ندروستی مام جه‌لال به‌رچاو رونیدایه هه‌ڤاڵان و رایگه‌یاند: مامی مه‌زن ته‌ندروستی رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و هیوادارین له‌ئاینده‌ی نزیكدا به‌ته‌ندروستی باشتره‌وه له‌ناومانا بیبینین و به‌حیكمه‌ت و گه‌وره‌یی خۆی جارێكی باڵانسی هاوكێشه‌كان راگرێت.
وتیشی: مام خاوه‌نی مێژوویه‌كه نه‌ك بۆیه‌كێتیه‌كان بۆهه‌موو ئازادیخوازان و دیموكراتخوازان له‌ناوچه‌كه‌و دنیادا سونمولێكه بۆته‌بایی وئاشتی و به‌بناغه‌دانه‌ری هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی و هێنانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد‌و مه‌ده‌نی و دیموكراسی داده‌نرێت و بۆیه‌كه‌مینجار له‌مێژوودا به‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد عیراق سه‌رۆكێكی هه‌ڵبژێردراو به‌خۆوه ببینی و هه‌مووشمان بینیمان له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌ناو هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه عیراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بوو مام چۆن بووبووه سه‌مامی ئه‌مان و چۆن هه‌موو پێكهاته‌كانی پێكه‌وه كۆكردبوه‌وه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیشی لای هه‌مووان رون و ئاشكرایه به‌داخه‌وه دوای نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌موومان بینیمان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوخودی یه‌كێتیش ره‌وشه‌كه به چ ئاراسته‌یه‌كدا رۆشت.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌داعش هه‌ڵوێست و به‌رچاو روونی یه‌كێتی رونكرده‌وه كه‌به‌ر له‌ڕودانی روداوه‌كان چۆن هۆشداریداو دواتریش بینیمان ئه‌و شه‌ره چۆن یه‌خه‌ی گه‌له‌كه‌مانی گرت و دواتریش هه‌ر یه‌كێتی بوو كه‌پشكی شێری شه‌ڕو سه‌ركه‌وتن و قوربانی و شه‌هیدانی به‌ركه‌وت، له‌و روانگه‌یه‌وه به‌رپرسی كۆمیته پێی وابوو ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێكی وێرانكه‌ره‌یه، بۆیه هه‌لومه‌رجه‌كه واده‌خوازێت به‌ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه به‌رده‌وام بین له‌ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان وتێكشكانیان بۆهه‌تاهه‌تایه.
له‌م باره‌یه‌وه دلێر سه‌یدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه گه‌رچی شه‌ڕێكی كوشنده یه‌خه‌ی گرتوین، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه به‌هۆی قاره‌مانێتی و گیان به‌ختكردنی كادر‌و ئه‌ندام و تێكڕای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كرایه ده‌رفه‌تێكی میژوویی بۆ رزگاركردنی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و ناوچانه كه به‌خوێن ئازادمان كردووه به‌شانازیه‌وه بۆته تۆمارێكی مێژوویی بۆ خۆمان و میللـه‌ته‌كه‌مان و ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌و ئه‌م راستیانه‌ش ته‌رازووی هێزی به‌قازانجی پێگه‌و قورسایی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان گۆڕی و ئێستا جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان باشتر له‌جاران ده‌زانی یه‌كێتی حزبی رۆژه‌سه‌خته‌كان و خه‌مخۆری پاراستنی ئازادی و سه‌روه‌ریه‌كانه.
به‌رپرسی كۆمیه‌تی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا له‌ته‌وه‌رێكی تردا سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسیه‌كان رونكردنه‌وه‌ی دا‌و پێی وابوو یه‌كێتی له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستانه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندیه‌كان و خوازیاره له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتر خوێدنه‌وه‌و بڕوابوون به‌پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی دابڕێژێت به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه هه‌ستیارو گرنگه‌دا.
وتیشی: یه‌كێتی بڕوای ته‌واوی به‌به‌شداری هه‌موولایه‌نه‌كان هه‌یه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌خۆبه‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكانداو سلێمانیشی به‌نمونه‌یه‌كی زیندوو هێنایه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری وتاره‌كه‌یدا وه‌ك كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاو رێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیاو بڕوای ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پشتگیری خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان دوپاتكرده‌وه‌و پێی وابوو سیسته‌می په‌رله‌مانی باشترین شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته، راشیگه‌یاند: ناكرێت به‌پێی ده‌ستوری عیراق ده‌ستورێكمان هه‌بێت كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستوره‌دا یه‌ك نه‌گرێته‌وه، بۆیه مه‌سه‌له لابردن یان هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم نیه‌و مه‌سه‌له‌كه له‌وه گه‌وره‌تره‌و په‌یوه‌ندی چاره‌نوسسازی به‌تاك به‌تاكی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و ئیتر كاتی هاتووه‌و پێداویستیه مێژوویه‌كان واده‌خوازێت كۆتایی به‌سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و پاوانخوازی بهێنرێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا به‌رپرسی كۆمیته سه‌باره‌ت به‌پرسی رێكخستن و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی دوپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتی ماڵی هه‌موو تێكۆشه‌رانه كه‌بڕوایان پێی هه‌یه‌و له‌ناو یه‌كێتیشدا هه‌ر هه‌ڤاڵێك له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه حزبیه‌كاندا ئازاده له‌ده‌ربڕینی هه‌ر راوبۆچوون و ره‌خنه‌و پێشنیارێك و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پره‌نسیپه سه‌رپێچیه‌و قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی..!!
وتیشی: یه‌كێتی یه‌ك یه‌كێتیه‌و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتیه‌یه‌تی تاكۆنگره‌ش ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تین جێگای رێزن لای هه‌موومان و هه‌موویان خاوه‌نی مێژوو خه‌بات و تێكۆشانن و هیوادارین هه‌رچی زوتره كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌یاداشتی كۆنفڕانسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و رێكخستنه‌كاندا له‌هۆله‌ندا كه‌له‌م باره‌یه‌وه ناردویانه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت له‌ماڵ و سه‌روه‌ت و داهاتی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كان به‌زوترین كات.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك كه‌ناوه‌ندی ده‌ره‌وه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆكڕینی خوزه‌ی سه‌ربازی تا وه‌ك دیاریه‌ك بنێردرێت بۆپێشمه‌رگه‌و به‌شداریكردنێك بێت له‌پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌كانمان كه‌زۆربه‌ی شه‌هیده‌كانمان به‌قه‌ناس و له‌بێ خوزه‌یی و گوللـه‌به‌نگدا ده‌بنه قوربانی.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌گرنگ وه‌سفكراو داواكرا كه‌هه‌ڤاڵانی كه‌رت و ئۆرگانه‌كان كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌دواین ته‌وه‌ردا رێنمایی و په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیه‌كانی نێوان كۆمیته‌و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و مه‌كته‌بی رێكخستن به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێندراو شێوازی كاری رێكخراوه‌یی و پێداچونه‌وه‌ی رونكرایه‌وه‌و به‌رچاو روونی درایه به‌شداربووان له‌سه‌ر كاروئه‌رك و لێپرسراوێتی و هه‌وڵدان بۆ به‌كاراكردنی كاروچالاكی و تواناكان تائه‌زمونی كاركردن و لێپرسراوێتی لای هه‌ڤاڵان باشتر دروستبێت به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه‌ڕێكخستنه‌كان له‌گه‌شه‌كردنێكی به‌رده‌وامدایه‌و پێویستی به‌كادری به‌تواناو پێگه‌یاندنی كادر هه‌یه.
پاشان خه‌یری شه‌نگالی جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ كه وه‌ك میوان به‌شداربوو ره‌وشی ناوچه‌ی شه‌نگالی پێش هاتنی داعش و دوای هاتنی داعش و ئه‌ومه‌رگه‌سات و تراژیدیایه خسته‌به‌رچاوو رۆڵی یه‌كێتی و هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌ژه به‌ڕاشكاوی رونكرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌رنجی هه‌موو هه‌ڤاڵانی راكێشا‌و هۆكارو به‌رپرسیارێتی مێژوویی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌و مافی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێزدیانی خسته‌به‌رچاو پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتمانیشی به‌رزنرخاند.
له‌قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌به‌هه‌زاران كه‌سیان لێ رفێندراوه‌و ئازادكردنیشیانی به‌ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك زانی.
پاشان هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان سدیق كرژه‌یی كارگێڕی چاودێری و به‌دواداچوون و كامه‌ران هه‌ڵه‌بجه‌یی كارگێڕی به‌شی رێكخستن و سنه‌وبه‌ر بابان كارگێڕی ئیداره‌و دارایی و سه‌روه‌ر ئیسماعیل كارگێڕی ئامار‌و هه‌ڵبژاردن و سیامه‌ند هاریكی كارگێڕی به‌شی راگه‌یاندن و كادروپێشمه‌رگه‌ی دێرین هاوڕێ جه‌بار راوێژكاری كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به‌به‌شه‌كه‌یان راوبۆچوون و ره‌خنه‌و پیشنیاره‌كاناین خسته‌به‌رچاو هه‌مانكات هه‌ر 9 كه‌رتی هه‌رێمی باكور كه‌به‌شداربوون راپۆرتی گشتی خۆیان خوێندوه‌و دواتر گفتوگۆی راشكاوانه له‌سه‌ر كۆی راپۆرته‌كان و كاری كۆمیته‌و كه‌رته‌كان كرا‌و ره‌خنه‌و پێشنیار‌و به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو گه‌ڵاڵه‌كرا.
شایانی باسه له‌په‌راوێژی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی باكوردا كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌رتی رێكخستنی به‌رلیندا كرد‌و پرسه‌كانی كاری رێكخراوه‌یی تاوتوێكراو بایه‌خی به‌رلین وه‌ك پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كه‌هه‌میشه جێگه‌ی كاروچالاكی تێكۆشه‌ران بووه‌و هه‌رله‌ده‌رچونی یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنه‌وه له‌وشاره‌دا كه‌دوای راگه‌یاندنی كۆبوه‌وه‌ی شام له‌به‌رلین راگه‌یندرا ئه‌و شاره بۆته ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ یه‌كێتی و له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا دلێر سه‌یدا رونیكرده‌وه كه بۆ یه‌كێتی به‌رلین گرنگه‌و له‌و ۆوانگه‌یه‌شه‌وه باسی له‌هاوكاری وپه‌یوه‌ندیه باشه‌كانی ئه‌ڵمانیاو كورد‌و ئه‌ڵمانیاو یه‌كێتی و ئاستی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیای بۆ كۆمه‌ك و یارمه‌تی و پشتگیری له‌شه‌ڕی داعشدا بۆ كورد به‌رزنرخاندو داواشیكرد كه هه‌ڤاڵان به‌ڕێزگرتن له‌یاساو سودوه‌رگرتن له‌م ناوه‌نده گرنگه یه‌كێتی گه‌شه‌پێبده‌ن و گیانی ته‌بایی هه‌ڤاڵانه په‌یڕه‌و بكه‌ن و وه‌ك هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كاروچالاكیه كوردستانیه‌كاندابن ونمونه‌یه‌كی جوان له‌ڕێكخستنه‌كان له‌په‌یاته‌ختی ئه‌ڵمانیادا پێشكه‌ش بكه‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ/ موحسین مزوری
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17