riklam

مه‌لا به‌ختیار كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای به‌سه‌ركرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:07 PM - 2015-04-21
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار به‌ره‌و وڵات گه‌ڕایه‌وه‌

هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار به‌ره‌و وڵات گه‌ڕایه‌وه‌

به‌رله‌وه‌ی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بهێنێت و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیادا هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هاوڕێیه‌تی وه‌فدێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ وڵاتی هه‌نگاریاو له‌سه‌ر ئاسته‌كانی حزبی وحكومی و دامه‌زراوه‌كان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو چه‌ندین دیداروكۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢١/٤/٢٠١٥ به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و وڵات له‌شاری لودفیكسهاڤنی ئه‌ڵمانیا به‌هاوڕێیه‌تی دلێرسه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا باره‌گای كۆمیته‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی به‌ناوه‌ندێكی وا گرنگ و پڕبایه‌خ ده‌ربری.

هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار له‌وسه‌ردانه‌ كورته‌دا له‌كاروچالاكیه‌كانی پرسینه‌وه‌و ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵ و ماندوبونیان كرد، سه‌ردانه‌كه‌شی كرده‌ ده‌رفه‌تێك و سڵاوی نارد بۆتێكڕای هه‌ڤاڵان و رونیكرده‌وه‌ كه‌نه‌بوونی كات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ینه‌دا له‌م هۆڵه‌جوانه‌ی كۆمیته‌دا به‌هه‌ڤاڵان شادبێته‌وه‌، هیواشی خواست كه‌له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بڕه‌خسێت.

شایانی باسه‌، هه‌ڤال مه‌لابه‌ختیار نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرته‌وه‌ ئه‌ڵمانیای به‌ره‌و وڵات به‌جێهیشت.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان/ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket