هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
بیروڕا 01:24 PM - 2015-04-21هه‌ژار نامیق
نوسینی/ هه‌ژار نامیق
ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌كوردستان ژیابێت بێگومان ناوی ئه‌م كه‌سه‌ی بیستووه من لێره‌دا نامه‌وێت باسی ژیاننامه‌ی مام جه‌لال بكه‌م به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند كارێكی بچوك له‌كاره‌كانی ئه‌و ده‌كه‌م و باسی هه‌ندێك له هه‌وڵ و ماندووبونه‌كانی ئه‌و ئه‌كه‌م كه وه‌ك سه‌ركرده‌و سه‌رۆك هه‌میشه كاریگه‌ریی و كاریزمایه‌تی خۆی هه‌بووه له هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه هاتووه‌ته به‌رده‌میه‌وه به كه‌سێكی حه‌كیم و عاقڵ ناسراوه, زۆرترین كێشه‌كان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌میه‌و هه‌رگیز له هیچ كێشه و گرفت و ڕه‌خنه گرتنێك خۆی نه‌دزیوه‌ته‌وه و ڕای نه‌كردووه لێ , هه‌ر بۆیه‌شه نه‌ك به‌ته‌نها له‌ناو كورد و كوردستان به‌ڵكو له‌عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره له جیهاندا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه و زۆرێك له‌سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی جیهان باسی ئه‌و ڕاستیه‌یان كردووه و له زۆربه‌ی كاته‌كان وه‌ك مه‌رجه‌عێك و سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای هه‌ڤاڵ مام جه‌لال .
ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ته‌نها ته‌مه‌نی سیانزه ساڵان ده‌بێت ساڵی ١٩٤٥ له‌كۆیه ئاهه‌نگێكی میللی ساز كرابوو تێدا مام جه‌لال وتارێكی حه‌ماس ئامێزی خوێنده‌وه و بووه جێ سه‌رنج و تێبینی مامۆستا و هاوڕێكانی و دواتر كه كۆمه‌ڵه‌ی فێركاری نهێنی دامه‌زران و دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری و ده‌بێته ئه‌ندام تێدا و به‌هۆی زیره‌كی و لێهاتوویی پله‌كانی به‌رز ده‌كرێته‌وه و له‌كۆتایدا له رێككه‌وتی ١/٦/١٩٧٥ له دیمه‌شق یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراند و خه‌بات و شوڕشێكی نوێیان ده‌ستپێكرد و له ٦ی نیسانی ٢٠٠٥ بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردی له‌عیراق, به‌بوونی به‌سه‌رۆك كۆمار هه‌ندێك له‌خه‌ون و ئاواته‌كانی كورد هاته دی و رۆژانێك تێپه‌ڕی كه كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌ب كه به نه‌ته‌وه و زمان و ته‌نانه‌ت دین و مه‌زهه‌بیش جیاواز بوو دژایه‌تی ئه‌كردین و ئه‌م جاره كوڕه مناڵكاره خوێن شیرینه‌كانی دوێنێ و ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ددامی گۆڕ به گۆڕ ده‌یووت ئه‌گه‌ر به‌خشش و عه‌فوات بۆهه‌موو كورد ده‌ربكه‌م ئه‌وا بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رناكه‌م.
كه‌سایه‌تی سیاسی مام جه‌لال له‌ساحه‌ی سیاسی‌دا كاریگه‌ری ته‌واوی خۆی به جێهیشتووه و ھه‌ربۆیه له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی به‌ڕێزیان و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌یدانی سیاسه‌تی زۆرترین كێشه ڕووی له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد, تێدا مووچه‌و قووتی هاووڵاتیان بڕدراو , شه‌ڕو شۆڕ ڕووی له‌عێراق كردوو و كوشتن و بڕینێكی زۆری تێداكرا و ئێستاشی له گه‌ڵ بێت كورد له‌شه‌ڕێكی نه‌خوازراو و نه‌ویستراو و شومدایه به‌رامبه‌ر به دڕنده‌ترین گروپ و ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانی به‌ناوی داعشه‌وه .
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه كه‌سایه‌تیه‌كی له‌سه‌رخۆی هه‌بووه و به له‌سه‌رخۆیه‌وه قسه‌كانی ده‌كرد به‌رامبه‌ر به‌هاوڕێكانی و به نوكته‌و قسه خۆشه‌كانی گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ئه‌كردو و زۆر جار هه‌ڤاڵ و هاوڕێكانی له‌سه‌ر مێزێك كۆده‌كرده‌وه و هه‌میشه به بوونی مام جه‌لال كێشه‌كان له به‌رده‌میدا چۆكی داده‌دا و ده‌پوكایه‌وه , مام جه‌لال ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه سه‌كۆی ئازادی له‌سلێمانی دامه‌زراند و به هاووڵاتیانی ده‌ووت كه به‌ئازادی سه‌رنج وتێبینی و ڕه‌خنه‌كانتان بڵێن و هه‌ركه‌سه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئازادی بدوێت و داوای مافی خۆی بكات .
له‌كۆتاییدا هیوادارم كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناومان و وه‌ك هه‌میشه به قسه خۆش و حه‌كیمانه‌كانی خۆی كێشه‌كان به كۆتا بگه‌یه‌نێت و ده‌بێت هه‌ڤاڵان و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مام جه‌لال بكه‌ن به سه‌رمه‌شقی خۆیان بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌كانیان و هه‌رگیز نا‌ئومێد نه‌بن له گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی خۆیان , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مام جه‌لال فێری ئه‌وه‌ی كردین كه به‌هه‌وڵدان و پشوو درێژی ده‌گه‌ین به ئامانجه‌كانمان و هه‌رگیز نه‌بووه و نابێت وناكرێت كه ئامانجێكی گه‌وره‌مان هه‌بێت و ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ نه‌بوبێته‌وه ,وه‌ك هه‌میشه ده‌سته‌كانی ده‌خسته ناو ده‌ستی یه‌ك و ده‌یوت نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن .
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18