riklam

حاكم قادر و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران تاوتوێی باردۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 01:06 PM - 2015-04-21
له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان كرا

له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان كرا

ئه‌مڕۆ (21/4/2015) حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك پێشوازی له‌مامۆستا نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران كرد.

له‌دیدارێكدا باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌تایبه‌تیش له‌ دوای شكسته‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش و رزگاركردنی چه‌ندین ناوچه‌ له‌چنگی تیرۆرستان و لێكنزیكبوونه‌وه‌ و رێككه‌وتنی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی پێنج + یه‌ك كه‌ گۆڕانكاری نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا دروستده‌بن.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بایه‌خی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ دووپاتكرایه‌وه‌ و رۆڵ و كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناوچه‌كه‌ به‌رز نرخێندرا.

حاكم قادر ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، له‌سه‌ر رۆڵی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ دۆستێكی مێژوویی گه‌له‌كه‌مان بووه‌ و هیوای خواست بایه‌خی زیاتر به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و كاروباری بازرگانی و كلتوری و كرانه‌وه‌ی زیاتر له‌ نێوان هه‌ردوولادا بدرێت و كرانه‌وه‌ی زیاتر له‌خاڵه‌ سنوورییه‌كاندا په‌یڕه‌و بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket